به‌ڤیدیۆ... سه‌رۆك كۆماری لوبنان به‌ده‌مدا كه‌وت
وێستگه نیوز –
له میانی به‌شداریكرنی له لوتكه‌ی 28ی وڵاتانی عه‌ره‌بی له وڵاتی ئوردون، سه‌رۆك كۆماری لوبنان تووشی هه‌ڵوێستێكی رووگیر بوو به ده‌مدا كه‌وت.
له كاتی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی وڵاتانی به‌شدار بۆ وێنه‌گرتن، میشال عۆن سه‌رۆك كۆماری لوبنان به ده‌مدا كه‌وت.
ده‌ستبه‌جێ شا عه‌بدوڵای دووه‌م شای ئوردون و پاسه‌وانه‌كانی ده‌ستیان دایه سه‌رۆكی لوبنان و هه‌ڵیانسانده‌وه، سه‌رۆكی لوبنانیش هیچ ئازارێكی پێنه‌گه‌یشت.
سه‌ركرده‌كانی عه‌ره‌ب له لوتكه‌ی عه‌ره‌بی له ناوچه‌ی ئه‌لسویمه‌ی كه‌نار ده‌ریای مردوو له خۆرئاوای عه‌مانی پایته‌ختی ئوردون چه‌ندین دۆسێیان تاووتوێ كرد له‌وانه دۆسێی عیراق، سوریا، یه‌مه‌ن، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر، كێشه‌ی فه‌له‌ستین و چه‌ندین دۆسێی تر.
PM:07:53:29/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 8433
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت