به‌ڤیدیۆ... "كورته باڵا ئه‌فسانه‌ییه‌كه" ده‌ركه‌وت
وێستگه نیوز-
به‌شداربووانی پێشبڕكێیه‌كی ماتۆڕسكیل به ده‌ركه‌وتنی مرۆڤێكی سه‌ره‌تایی له‌ناو گژوگیای باكووری دوورگه‌ی سۆمه‌تره‌ی ئه‌نده‌نوزی تووشی شۆك بوون.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه یه‌كێك له به‌شداربوونی پێشبڕكێكه تۆماری كردووه و له زۆربه‌ی پێگه‌كانی ئینته‌رنێت بڵاوكرایه‌وه، پیاوێكی كورته‌باڵای نیمچه‌ڕووت به دارێكی درێژه‌وه ده‌ركه‌وتووه، به‌ڵام دوای بینینی به‌شداربووانی پێشبڕكێكه هه‌ڵدێت.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "Daily mail"ی به‌ریتانی، به‌شداربوونی پێشبڕكێكه هه‌وڵیان داوه پێی بگه‌نه‌وه به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌شۆكاون تا به ئاگا هاتوون، له‌ناو دارستانه‌كه‌دا خۆی ونكردووه.
به‌شێك له بینه‌رانی گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا پێیانوایه كه پیاوه‌كه سه‌ر به هۆزی مانتی ئه‌فسانه‌ییه كه سه‌رده‌مانێكی زۆر له‌مه‌وبه‌ر له دارستانه‌كاندا ژیاون.
ئه‌ندامانی ئه‌و هۆزه به‌وه ناسراوان كه له مرۆڤی ئاسایی بچووكترن و دواده‌ركه‌وتنیان له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا بوو كه به‌شێك له دانیشتوان دوو كه‌سیان لێ ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و پێشكه‌شی سوڵتانیان كرد.
زانایان له ساڵی 2003دا چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كیان ده‌ستكه‌وت كه ده‌یسه‌لمێنێت 50 هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كورته‌باڵاكان له دوورگه‌ی فلۆریس ژیاون.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
PM:10:48:29/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 43186
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت