كه‌شناسی هه‌رێم: رۆژی هه‌ینی و شه‌ممه بارانبارین ده‌ستپێده‌كات
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له رۆژی هه‌ینیه‌وه هه‌رێم ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای سوور و بارانبارین ده‌ستده‌كات و تا رۆژی شه‌ممه به‌رده‌وام ده‌بێت.
له ئاگادارییه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستاندا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، تیایدا هاتووه: رۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه هه‌رێم له ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای سوور ده‌بێت بارانبارین له رۆژی هه‌ینی ده‌ست پێده‌كات له زۆربه‌ی ناوچه‌كان سه‌ره‌تا نمه باران ده‌بێت و پاشان ده‌گۆڕێت بۆ بارانێكی مامناوه‌ند.
ده‌شڵێت: "رۆژی شه‌ممه 1ی نیسانی 2017، كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله زیاتر ده‌بێت و ناوچه شاخاویه‌كان لێزمه بارانی ده‌بێت و ناوچه شاخاویه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر باران بارینی زیاتر ده‌بێت له چاو ناوچه‌كانی تر، بۆیه ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو له ناوچه شاخاوییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه هه‌یه".
كه‌شناسی هه‌رێم ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه: "پێشبینی ده‌كرێت سه‌نته‌ری پارێزگاكانیش كۆی باران و رێژه‌ی باران بارینی له سه‌رووی 10 ملیمه‌تره‌وه بێت له ماوه‌ی ئه‌م شه‌پۆله".
ده‌شنووسێت: "سبه‌ینێ هه‌ینی خێرایی با له پارێزگای سلێمانی و كه‌ركووك بۆ سه‌رووی 25 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا ده‌بێت، هه‌روه‌ها به‌رزترتین پله‌كانی گه‌رما به (2-4) پله نزم ده‌بنه‌وه هه‌وره تریشقه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌بێت".
AM:10:34:30/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 129469
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت