ده‌بێته تاقانه‌ی ناو 25 هونه‌رمه‌ندی پیاو
وێستگه نیوزـ
له تازه‌ترین به‌رهه‌م كه نوێكرنه‌وه‌ی یه‌كێك له گۆرانییه به‌ناوبانه‌كانی هونه‌رمه‌ندی خوالێخۆشبوو مامۆستا تایه‌ر تۆفیقه به‌ناوی (نه‌سرین ئه‌مڕۆ به‌هاره)، تارا ره‌سوڵ وه‌ك تاكه خانمه هونه‌رمه‌ند له‌م گۆرانییه‌دا به‌شداریی كرد.
له به‌رهه‌مه‌مه‌دا 25 هونه‌رمه‌ندی پیاو له زۆربه‌ی شاره‌كانی كوردستان هه‌ریه‌كه و به كۆپله‌یه‌ك به‌شدارییان تێدا كردووه، له‌وانه (گۆران ساڵح، زانا جه‌به‌لی، دوارۆژ هادی، ئومێد باڵه‌بان، سه‌میر زاخۆیی، محه‌مه‌د عه‌زیز، شاخه‌وان كه‌ركوككی، رائید شامل) و چه‌ند هونه‌رمه‌ندێکی دیكه.
گۆرانییه‌كه له هۆنراوه‌ی (عه‌ونی) شاعیره و ئاوازی فلۆلكلۆره و مامۆستا سه‌ید ئه‌حمه‌د ره‌واندوزی و رێبین جه‌مال و زانا ئه‌نوه‌ر و ئاراس كۆیی و محه‌مه‌د یاسین و روان عه‌دنان و سۆران كۆیی به موزیك به‌شدارییان تێدا كردووه.
گۆرانییه‌كه له ستۆدیۆی تارق خانه‌قینی كاری ده‌نگیی بۆ كراوه و بیرۆكه و سه‌رپرشتیاری پرۆژه‌كه‌ش سه‌ركان ته‌نك-ی هونه‌رمه‌ندی كورستانی باكوره و ئێستا گۆرانییه‌كه له كه‌ناڵه‌كان په‌خش ده‌كرێت.
PM:11:39:04/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 12877
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت