"ئه‌و بۆمبانه‌ی موسڵی پێ بۆردومان دەکرێت به لێزه‌ر ئاراسته ده‌كرێن"
وێستگه نیوزـ
فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانیی عیراق ئاشكرایكرد كه ئه‌و بۆمبانه‌ی هێزه ئاسمانییه‌كان بۆناو موسڵ به‌كاری ده‌هێنێته به لێزه‌ر ئاراسته ده‌كرێن و كاتێك په‌نا بۆ به‌كارهێنانیشی ده‌برێت كه دڵنیابن له ئامانجه‌كه.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی روسیاتوده‌ی، فه‌ریق روكن، ئه‌نوه‌ر حه‌مه ئه‌مین، فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانیی عیراق رایگه‌یاند كه به‌هیچ جۆرێك بۆمبی قورس له موسڵ به‌كارناهێنن، به‌ڵكو ئامانجه‌كان به بۆمبێكی كێش مامناوه‌ند ده‌پێكرێن، ئاشكراشیكردووه كه ئه‌و بۆمبانه‌ی بۆ لێدانی مۆڵگه‌كانی داعش به‌كارده‌هێنرێن، به لێزه‌ر ئاراسته ده‌كرێن.
ئه‌نوه‌ر حه‌مه ئه‌مین ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه تا نه‌زانن ئامانجه‌كه‌یان چییه و دڵنیا نه‌بن له‌وه‌ی داعشی پێ ده‌پێكن، بۆمب ناته‌قێنن و سه‌رجه‌م ئه‌و زیانیارییانه‌ش له فه‌رمانگه هه‌واڵگرییه‌كانه‌وه پێیان ده‌گات بۆ پێكانی ئامانجه‌كانی داعش.
فه‌رمانده كورده‌كه‌ی هێزی ئاسمانیی عیراق دانی به‌وه‌شدانا كه شه‌ڕی ناو شار و كۆڵان به كۆڵان ئاسان نییه و زۆرجار چه‌كداره‌كان له ماڵێكه‌وه بۆ یه‌كێكی دیكه ده‌ڕۆن، هه‌ربۆیه هێزی ئاسمانی ناتوانێت بۆمبی ئاسایی به‌كاربهێنێت چونكه له‌وكاته‌دا هه‌ڵه روو ده‌دات.
ئه‌نوه‌ر حه‌مه ئه‌مین راشیگه‌یاندووه كه حاڵی حازر سه‌رجه‌م زانیارییه‌كان سه‌باره‌ت به دیاریكردنی ئامانجه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه ده‌خرێنه‌به‌رده‌ست، به‌ڵام هیچ گورزێكی ئاسمانی به‌بێ تێپه‌ڕبوون به زنجیره رێوشوێنێك ئه‌نجام نادرێت، جا ئه‌و گورزه هێزی ئاسمانیی عیراق یان هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجامی بدات جیاوازیی نییه.
له به‌شێكی دیكه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانیی عیراق ره‌تیكردووه‌ته‌وه لایه‌نی عیراقی خه‌رجیی گورزه ئاسمانییه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژبه داعش بدات، وای پێشبینیش كردووه كه شه‌ڕی به‌ری راست موسڵ به‌ره‌و كۆتایی بڕوات بێئه‌وه‌ی كاتی كۆتایی ئه‌و شه‌ڕه دیاری بكات.
له‌دوای فه‌ریقی فڕۆكه‌وان كه‌مال به‌رزنجی كه له ساڵی 2003 بۆ 2008 فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانیی عیراق بوو، فه‌ریق روكنی فڕۆكه‌وان، ئه‌نوه‌ر حه‌مه ئه‌مین له ساڵی 2008ه‌وه تائێستا فه‌رمانده‌ی ئه‌و باڵه سه‌ربازییه گرنگه‌ی سوپای عیراقه.
PM:10:37:13/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 10605
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت