زۆرترین كاریگه‌رییان له دنیای جوانكاریدا هه‌یه
وێستگه نیوزـ
گۆڤاری فۆربس-ی چاپی ئه‌مریكا گرانترین كه‌سایه‌تیی له بواری كه‌لوپه‌لی جوانكاری ریزبه‌ندكرد كه هه‌ندێكیان شاره‌زای بواری جوانكاری و میكیاجن و هه‌میشه سه‌رقاڵی گوڕانكارین له دنیای جوانیدا:
گۆڤاره‌كه ریزبه‌ندییه‌كه‌ی له پله‌ی 10 بۆ پله‌ی 1 رێكخستووه كه هه‌ریه‌كه‌یان هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆیان هه‌یه، به‌مجۆره‌ی خواره‌وه:
10- واین گۆس: شاره‌زایه‌كی پڕۆفێشناڵی بواری جوانكارییه و به ره‌گه‌ز به‌ریتانییه، له ساڵی 2009ه‌وه له پێگه‌ی یوتبوب هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی بۆ جوانكاری هه‌یه و جه‌ماوه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه كه ده‌گاته دوو ملیۆن و 900 هه‌زار كه‌س، ئه‌مه‌ش وایكردووه كه چه‌ند فڵچه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی به‌رهه‌مهبهێنێت به ماركه‌ی Beautylish.
9- كریستین دۆمینیك: ئه‌میش به‌هه‌مان شێوه جێگه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌و بواره‌دا بۆخۆی گرتووه و له یوتیبو دوو ملیۆن و 400 هه‌زار شوێنكه‌وتوو و له ئیسنتاگرامیش یه‌ك ملیۆنی هه‌یه، چه‌ندین مارگه‌ی به‌ناوبانگی جیهانی داوایان كردووه وه‌ك لۆریاڵ L'Oréal و سیفۆرا Sephora و ئێربن دیكه‌ی Urban Decay تا به‌رهه‌مه‌كانیان نمایش بكات.
8- مانی گۆتێرز: جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی به annyMUA بانگی ده‌كه‌ن و حه‌وت ملیۆن شوێنكه‌وتووی له یوتیوب هه‌یه و باڵیۆزی كه‌لوپه‌لی جوانكاریی Maybelline ه و یه‌كێكه له‌و پیاوانه‌ی كه شانبه‌شانی خانمان دزه‌ی كردووه‌ته ناو گۆڕه‌پانی جوانی و ماكیاج.
7- كاندی جۆنسن: خانمه هونه‌رمه‌ندێكی بواری ماكیاجه و گروپێك له بۆیه‌ی نینۆكی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه به‌ناوی Sinful Colors كه له كۆگاكانی وه‌ك Walmart و Walgreens ئه‌مریكی ده‌فرۆشرێن و شوێنكه‌وتوانی له یوتیوب و ئینستاگرام ده‌گاته پێنج ملیۆن كه‌س.
6- جێفری ستار: به‌وه ناسرا كه چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له ئینته‌رنێت بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش وایكرد بگاته ناوبانگ و كۆمه‌ڵه ماكیاجێكی بوێرانه‌ی هه‌بێت، له ئینستاگرام سێ ملیۆن و له یوتیبو پێنج ملیۆن شوێنكه‌وتووی هه‌یه.
5- شانون هاریس: له ئینته‌رنێت به Shaaanxo ناسراوه، كه له نیوزله‌نداوه ڤیدیۆكانی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ساڵی 2009 ده‌ستی به‌كاری جوانكاری كردووه و كۆمه‌ڵه فڵچه و برژانگێكی جوانكاریی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه و ناوی له لیستی پێنج به‌رزترین كه‌سایه‌تیی ناوداری بواری جوانكاریی جیهاندا هه‌یه.
4- نیكی دی جیجه‌ر: له ئینستاگرام 7 ملیۆن و له یوتیبوب 6 ملیۆن شوێنكه‌وتووی هه‌یه و ئه‌و گروپه ماكیاجه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی كه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای Offra دایمه‌زراندووه سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه.
3- هدا قه‌حتان، سێیه‌م كه‌سایه‌تیی كاریگه‌ری جیهان له كه‌لوپه‌لی جوانكاریدا كه به ره‌گه‌ز عیراقییه و گروپه میاكیاجه‌كانی له كۆكاگانی Sephora زۆرترین فرشیان هه‌یه، له ئیسنتاگرام خاوه‌نی 19 ملیۆن شوێنكه‌وتووه.
2- میشێل فان: هابه‌شه له دامه‌زراندنی حزمه‌تگوزاریی قتوی جوانكاریی Ipsyه كه به به‌شداریی مانگانه‌یه و بڕه‌كه‌ی له ساڵی 2015 گه‌یشته 500 ملیۆن دۆلار.
1-زۆی سج: به‌ناوی زویلا ناسراوه و له یوتیبو 11 ملیۆن و له ئینستاگرام 10 ملیۆن شوێنكه‌وتووی هه‌یه، ئه‌م خانمه ته‌مه‌ن 27 ساڵه گروپێك له كه‌لوپه‌لی جوانكاریی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه كه له كۆگاكانی Superdrugی به‌ریتانی زۆرترین فرۆشی هه‌یه، جگه‌له‌وه‌ش سێ كتێبی نویسیووه كه یه‌كه‌میان به‌ناوی Girl Online بووه و له فرۆشی ژماره‌ی پێوانه‌یی تێپه‌ڕاند.
PM:06:53:15/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 9825
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت