له سوریا جێگرێكی به‌غدادی و له موسڵیش سه‌ركرده‌یه‌كی داعش كوژران
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
سوپای ئەمریکا رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی زەمینیدا لە سوریا، یەکێک لە جێگرانی ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعش کوژراوە و به‌رپرسێكی پارتیش رایده‌گه‌یه‌نێت، له بۆردومانێكدا له موسڵ سه‌ركرده‌یه‌كی داعش كوژراوه.
جۆن تۆماس
وتەبێژی فەرماندەی ناوەندی سەربازی ئەمریکا رایگەیاند، عەبدولڕەحمان ئۆزبەگی کە پێدەچێت
هاوڵاتی ئۆزبەگستان بێت، لە هێرشێکی وشکانی هێزەکانی ئەمریکا لە نزیک شاری مەیادینی
سوریا لە ڕۆژی 6ی ئەم مانگەدا کوژراوە.
وتەبێژی فەرماندەی ناوەندی
سەربازی ئەمریکا وتی: "کارەکە ئۆپراسیۆنێکی وشکانی بووە، ئەوە هەموو ئەو زانیارییانەیە
کە دەربارەی ئەو ڕوداوە بڵاویدەکەینەوە"، بەبێ ئەوەی هیچ زانیارییەکی دیکە ئاشکرا
بکات.
له‌و رووه‌وه سه‌عید مه‌موزینی، لێپرسراوی راگه‌یاندنی لقی 14ی موسڵی پارتی دیموكراتی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ هه‌ینی له گه‌ڕه‌كی سه‌وره‌ی موسڵ كه ئێستا به ده‌ست هێزه عیراقیه‌كانیشه‌وه‌یه به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه 13 چه‌كداری داعش كوژراون كه یه‌كێكیان سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌و رێكخراوه‌یه به‌ناوی عوبه‌یدوڵا ئه‌لشیشانی.
له باره‌ی ئه‌و سه‌ركرده كوژراوه‌ی داعشه‌وه كه‌له سوریا كوژراوه، مه‌موزینی وتی: "جێگری یه‌كه‌می به‌غدادی ناوی ئه‌بو سوفیان سه‌له‌مییه، به‌ڵام پێناچێت ئه‌وبێت".
PM:09:36:21/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 6057
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت