10 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی داوای میوانداری سه‌رۆكی شاره‌وانی ده‌كه‌ن
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
10 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی واژوویان بۆ میوانداریكردنی یوسف یاسین، سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی كۆكردۆته‌وه بۆ دوو لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند، سه‌باره‌ت به چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به سلێمانی.
غالیب محه‌مه‌د، ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: به‌پێی بڕگه‌ی (8، 20)ی مادده‌ی (18)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، ئه‌مڕۆ 10 ئه‌ندامیان واژوویان كردووه بۆ میوانداری یوسف یاسین، سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی بۆ كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی لیژنه‌كانی (خزمه‌تگوزاری و شاره‌وانییه‌كان، پلان و پرۆژه‌كان) پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن كردووه.
سه‌باره‌ت به ته‌وه‌ره‌كانیش، غالیب محه‌مه‌د وتی: "گرفتی نێوان كۆمپانیای چاڤی لاند و شاره‌وانی سلێمانی كه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه روویداوه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا به شێوه‌یه‌كی روون ئه‌نجومه‌ن ئاگاداری ئه‌و بابه‌ته نییه و بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه، زانیاری و رونكردنه‌وه سه‌باره‌ت به شه‌قامی 100 مه‌تری".
ته‌وه‌رێكی دیكه وه‌ك ناوبراو روونیكرده‌وه، سكاڵای هاوڵاتیانی گوندی رازیانه‌یه كه نزیكه‌ی 50 خێزان بێبه‌شبوون له وه‌رگرتنی زه‌وی نیشته‌جێبوون له كاتی فراوانكردنی سنوری گونده‌كه‌یان.
PM:08:32:23/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 3781
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت