ئه‌مڕۆ مووچه‌ی مانگی شوباتی كه‌مئه‌ندامان و دوو وه‌زاره‌ت دابه‌شده‌كرێت
وێستگە نیوز -
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و بۆ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 24ی نیسانی 2017، مووچه‌ی مانگی شوباتی كه‌مئه‌ندامان و دوو وه‌زاره‌ت دابه‌شده‌كرێت.
به‌پێی خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كه پێشتر بڵاویكرده‌وه، تیایدا هاتووه: "رۆژی سێشه‌ممه 25ی نیسانی 2017، مووچه‌ی (كه‌مئه‌ندامان) و مووچه‌ی مانگی شوباتی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌زاره‌تی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردن دابه‌ش ده‌كرێت".
له درێژه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی خشته‌كه‌یدا، وه‌زاره‌تی دارایی رایگه‌یاندووه: "رۆژی چوارشه‌ممه 26ی نیسانی 2017، مووچه‌ی مانگی شوباتی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان، وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و بازرگانی، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان، دیوانی چاودێری دارایی، ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ، ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، ده‌سته‌ی ژینگه، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، ده‌سته‌ی ده‌سپاكی و كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان دابه‌شده‌كرێت".
ئه‌وه‌شی وتووه: "رۆژی پێنجشه‌ممه 27ی نیسانی 2017، مووچه‌ی مانگی شوباتی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار و وه‌زاره‌تی كشت‌وكال و سه‌رچاوه‌كانی ئاو دابه‌ش ده‌كرێت".
دواجار ده‌ڵێت: "رۆژی یه‌كشه‌ممه 30ی نیسانی 2017، مووچه‌ی مانگی شوباتی وه‌زاره‌تی داد، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دابه‌شده‌كرێت".
AM:08:55:25/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 47149
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت