عیراق هۆشداری‌ ده‌داته‌ توركیا

‌حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق

وێستگه‌ نیوز -  حكومه‌تی‌ عیراق ئیدانه‌ی‌ هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی‌ توركیا بۆسه‌ر چیای‌ شه‌نگال ده‌كات و هۆشداری‌ ده‌دات له‌ دووباره‌ بوونه‌وه‌ی‌.

دوای سازكردنی كۆبوونه‌وی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 25ی نیسانی 2017 سازكرا، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كۆفرانسێكی رۆژنامه‌وانیی سازكرد و تیایدا ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی توركیای بۆسه‌ر شنگال كرد و هیوای خواست روداوی له‌وجۆره‌ دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌.

له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا عه‌بادی رایگه‌یاند كه‌ هێزه‌كانی عیراق له‌ پێشڕه‌ویی به‌رده‌وامدان و له‌ شه‌ڕی دژی تیرۆریشدا عیراق پشتیوانیی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌یه‌، جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ به‌رده‌وامن له‌ رزگاركردنی خه‌ڵكی موسڵ له‌ ده‌ستی داعش، له‌ به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیشیدا ئاشكرایكرد كه‌ بانكی نێوده‌وڵه‌تی پشتیوانی خۆی بۆ عیراق دوپاتكردووه‌ته‌وه‌.

سەرۆک وەزیرانی عیراق راشیگەیاندووە کە نابێت تورکیا سەروەریی خاکی عیراق پێشێل بکات و هۆشداریش دەدەین کە روداوی لەجۆرە دوبارە نەبێتەوە.



PM:06:55:25/04/2017


ئه‌م بابه‌ته 3593 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت