ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری په‌یوه‌ندیی به هێرشه‌كه‌ی ناو روسیا هه‌بووه
ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری، سه‌ركرده‌ی رێكخراوی قاعیده
وێستگه نیوزـ
پێگه‌ی (سایت)ی ئه‌مریكایی كه چاودێریی لاپه‌ڕه و ماڵپه‌ڕی گروپه توندڕه‌وه‌كان له تۆڕی ئینته‌رنێت ده‌كات، ناوی گروپێكی بڵاوكرده‌وه كه به‌رپرسه له هێرشه‌كه‌ی شاری سانپترسبۆرگ-ی روسیا.
سایته ئه‌مریكاییه‌كه ئاشكرایكردووه كه گروپه توندڕه‌وه‌كه ناوی "كه‌تیبه‌ی ئیمام شامل"ه و په‌یوه‌ندیی به ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری، سه‌ركرده‌ی رێكخراوی قاعیده‌وه هه‌یه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه ئه‌و گروپه به‌پرسیارێتیی خۆی له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی میترۆ-ی شاری سانپترسبۆرگ راگه‌یاندووه كه له 6ی نیسانی 2017 ئه‌نجامدراو و به‌هۆیه‌وه 16 كه‌س كوژران.
گروپه توندڕه‌وه‌كه ئاشكرایكردووه كه هێرشه‌به‌ره‌كه‌ی ئه‌و رووداوه ناوی "جان جه‌لیلۆڤ"ه و له‌سه‌ر فه‌رمانی ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری، سه‌رۆكی رێكخراوی قاعیده كرده‌وه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه.
ئاشكراكردنی ناوی ئه‌و گروپه توندڕه‌وه و ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه له‌كاتێكدایه كه پۆلیسی روسیا 10 كه‌س به گومانی تێوه‌گلان له‌و رووداوه ده‌ستگیركردووه.
وێنەیەکی دوای هێرشەکە
PM:09:33:25/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 3993
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت