لە سلێمانی رێگە لە بەرزبوونەوەی نرخی ئارد دەگیرێت
وێستگه نیوز ـ
رێگه له بردنه ده‌ره‌وه‌ی ئاردی بایه‌عی ده‌گیرێت و قایمقامی سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، ئامانجیان پاراستنی ئارد و رێگری كردنی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كه‌یه‌تی.
راگه‌یاندنی قایمقامیه‌تی سلێمانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27ی نیسانی 2017، قایمقامی سلێمانی له دیوانی قایمقامییه‌ت له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆبووه‌وه بۆ گفتۆگۆكردن له باره‌ی رێگرتن له بردنه ده‌ره‌وه‌ی ئاردی بایه‌عی به شێوه‌یه‌كی نایاسایی و دانانی میكانیزم و رێوشوێنی پێویست بۆ كۆنتڕۆڵكردنی بازاڕ و پاراستنی نرخی ئارد.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا قایمقامی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد: له رێگه‌ی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامییه‌تی سلێمانییه‌وه چاودێری كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی عه‌له‌ف و ئاردی بازرگانی بریكاره‌كانی ئاردی بایه‌عی ده‌كرێت، تا به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی كار بكه‌ن و هیچ ئاردێكی بایه‌عی نه‌بردرێته ده‌ره‌وه‌ی سنوری پارێزگای سلێمانی، ئامانجیشیان پاراستنی نرخی ئاردو رێگریكردنه له به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی.
له‌و باره‌یه‌وه گۆران قادر سه‌رۆكی یژنه هاوبه‌شه‌كان قایمقامییه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: بردنه ده‌ره‌وه‌ی ئاردی بایه‌عی ته‌نها بۆ كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی عه‌له‌ف رێگه پێدراوه، له رێگه‌ی لیژنه‌كانمانه‌وه چاودێری كارگه‌كانی عه‌له‌ف و به‌رهه‌مێنانی ئاردی بازرگانی و وه‌كیله‌كانی ئاردی بایه‌عی ده‌كه‌ین و هه‌رشوێنیك پابه‌ندی یاسا‌و رێنماییه‌كان نه‌بێت لێپێچینه‌وه و مامه‌ڵه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
PM:01:16:27/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 2861
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت