ماڵپه‌ری سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان: به‌دواداچوون بۆ سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار بۆ ئه‌وروپا ده‌كرێت
تەلاری پەرلەمانی کوردستان
وێستگه نیوزـ
ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڵاویكرده‌وه كه هیچ شاندێكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی ئه‌وروپاوه بانگهێشت نه‌كراوه و به‌دواداچونیش بۆ ئامانجی ئه‌و سه‌ردانه ده‌كه‌ن.
ماڵپه‌ری سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27ی نیسانی 2017، هه‌واڵێك بڵاوكراوه‌ته‌وه كه "گوایه ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر داوای په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له برۆكسل سه‌ردانی باره‌گای ئه‌و په‌رله‌مانه‌یان كردووه."
ماڵپه‌ڕه‌كه له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانه‌وه ده‌ڵێت: " ئێمە لە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنین كە هیچ شاندێكی پەرلەمانی كوردستان لە لایەن پەرلەمانی ئەورۆپاوە داوەتنەكراوە و ئەم سەردانە بە نوێنەرایەتی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام نەدراوە."
ماڵپه‌ڕه‌كه نوسیویه‌تی: "ئەوەی لە چەند میدیایەكیش دەربارەی ئەم سەردانە ئاماژەپێكراوە دوورە لە ڕاستی، بەڵكو ئەو پەرلەمانتارانە بە هەماهەنگی لە نێوان خۆیاندا و بە بێی ئاگاداریكردنی سەرۆكایەتی پەرلەمان و رێكارە یاساییەكانی گەشتكردنی پەرلەمانتاران ئەم سەردانەیان ئەنجامداوە."
له كۆتایی روونكردنه‌وه‌كه‌شدا نوسراوه: "بۆیە بەدواداچوون دەربارەی ئامانج و مەبەستەكانی ئەم سەردانە دەكرێت ."
پێشتر عه‌لی حه‌مه ساڵح، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند كه نوێنه‌ری هه‌ر چوار فراکسیۆنی گۆڕان و یه‌کێتی و یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ ئوڵریكه‌ر لوناسیك، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا كۆبوونه‌وه و نامه‌یه‌كی شه‌ش خاڵییان ئاراسته كرد.
عه‌لی حه‌مه ساڵح، كه وه‌ك نوێنه‌ری فراكسیۆنی گۆڕان بەشداریی کردووە وێنه‌یه‌كی له نامه‌كه به زمانی ئینگلیزی له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاوكردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه كه له كۆبونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی په‌له‌مانی ئه‌وروپا جگه له باسکردنی داخستنی په‌رله‌مان و گرفته دارایی و سیاسییه‌کان، نامه‌یه‌کی فه‌رمییان ئاراسته‌ی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا کردووه.
نامه فه‌رمییه‌كه واژووی هه‌ریه‌ك له عه‌لی حه‌مه ساڵح، نوێنه‌ری فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و د. عزه‌ت سابیر، نوێنه‌ری فراكسیۆنی یه‌كێتی و سۆران عومه‌ر، نوێنه‌ری فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و د. شێركۆ جه‌وده‌ت، نوێنه‌ری فراكسیۆنی یه‌كگرتوی ئیسلامیی له‌سه‌ره و بۆ داواكردنی پشتگیری ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا كراوه.
له نامه‌كه‌دا ئه‌و چوار نوێنه‌ره نوسیویانه: وه‌ك ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و نوێنه‌ری چوار پارتی سه‌ره‌كی له هه‌رێمی كوردستانی عیراق كه له كۆی 111 كورسیی په‌رله‌مان 58 كورسییان هه‌یه، داوا ده‌كه‌ین له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌دا پشتگیریمان بكه‌ن:
1-كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانی عیراق، چونكه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی له رێگه‌ی سه‌ربازییه‌وه‌له 12ی تشرینی یه‌كه‌می 2015ه‌وه تائێستا داخراوه.
2-به‌هۆی كۆنتڕۆڵكردنی نایاسایی سه‌رۆكایه‌تییه‌وه، دیموكراسیه‌ت له هه‌رێمی كوردستانی عیراق گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌می دیموكراسی.
3-پشتیوانیی ئێوه له هه‌رێمی كوردستانی عیراق بۆ كه‌رته‌كانی ئاسایش و ئابوری و دۆخی په‌نابه‌ران و ... هتد زۆر گرنگه، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و پیشتوانییه به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فاف خه‌رج بكرێ و له گه‌نده‌ڵیی ئاسته به‌رزه‌كان بپارێزرێت.
4-گه‌نده‌ڵیی پله باڵاكان له هه‌رێمی كوردستان پێویستیی به ئێوه‌یه تا ریفۆرمێكی راسته‌قینه و ستراتیژیی تێدا ئه‌نجام بدرێت به‌تایبه‌ت كه‌رته‌كانی (ئابوری و نه‌وت و گاز و یاسا و ژێرخانی ئابوری و ...هتد).
5-حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان موچه‌ی پێنج مانگی موچه‌خۆرانی دابه‌ش نه‌كردووه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌رییه‌كی خراپی له بژێویی ژیانی هاوڵاتیان كردووه.
6-چاره‌سه‌ركردنی ئاشتییانه‌ی كێشه سیاسییه‌كانی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان.
له كۆتایی نامه‌كه‌شدا نوێنه‌ری ئه‌و چوار فراكسیۆنه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان نوسیویانه كه دڵنیان په‌رله‌مانی ئه‌وروپا هه‌وڵی ته‌واوی خۆی ده‌دات بۆ پشتیوانی كردنیان له‌و داواكارییانه‌ی سه‌ره‌وه و سوپاسی خۆیان ئاراسته كردووه.
PM:09:16:27/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 3589
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت