كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا ئاشكرایكردووه كه له ریفراندۆمه‌كه‌دا 23 ملیۆن و 779 هه‌زار و 141 ده‌نگده‌ر، به "نه‌خێر" ده‌نگیان بۆ گۆڕانكارییه ده‌ستورییه‌كان داوه.
له به‌رامبه‌ریشدا كۆمسیۆنه‌كه ئاشكرایكردووه كه ده‌نگی "به‌ڵێ" 25 ملیۆن و 157 هه‌زار و 463 ده‌نگ بووه.
رۆژی یه‌كشه‌ممه 16ی نیسانی 2017، ریفراندۆم بۆ هەمواری دەستور لە تەواوی تورکیا ئه‌نجامدرا زیاتر لە 55 ملیۆن کەس بەشدارییان لە پرۆسه‌ی ده‌نگداندا كرد.
لە تورکیادا زیاتر لە 167 هەزار بنکەی دەنگدان بۆ ریفراندۆمەکە كرایه‌وه، بەشێکی زۆریش لە زیندانییەکانی ئەو وڵاتە لە 463 بنکەی دەنگداندا کە لە زیندانەکاندا کراونەتەوە دەنگی خۆیان دا.
10 پارتی سیاسی ده‌توانن نوێنه‌ریان لەسه‌ر سندووقه‌كان هەبێت و مادده‌ی 23 لە یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی تورکیا، ئه‌و پارتانه ده‌ستنیشان دەکات كه ده‌توانن نوێنه‌ریان لەسەر سندوقه‌كانی ده‌نگدان هەبێت.
هاوڵاتیانی تورکیا تا ئێستا شەش جار بەمەبەستی دەنگدان لەسەر گۆڕانکاریی دەستوور روویان لە سندووقەکان کردووە، ئەوەش لە هەریەک لە ساڵەکانی 1961، 1982، 1987، 2007 و 2010 دا. ئەنجامی سەرجەم راپرسییەکان 'بەڵێ' بووە جگە لە راپرسییەکەی ساڵی 1988 کە بە ئەنجامی ''نەخێر'' کۆتایی هاتووە.
راپرسییەکەی گرەوێک بوو کە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لەسەر دواڕۆژی سیاسی دەوڵەتی تورکیا كردی و تیایدا هیواکانی لەسەر دەنگی بەڵێ هەڵچنی.
تورکیا کە سەرکەوتوو بوو لەوەی ببێتە یەکێک لە 20 دەوڵەتە یەکەمەکانی جیهان لەڕووی ئابورییەوە، لە رووەکانی دیکەی وەک مافەکانی مرۆڤ و ئازادی رادەربڕینەوە، بە وتەی نەیارەکانی لە ریزی دواوەیە و بەهۆی سیاسەتەکانی سەرۆکەوە خەونی بوون بە ئەندامێتی لە یەکێتی ئەوروپا بوو بە هەڵم، ئەو پێگە ئارامەش کە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێشتر هەیبوو لەدەستیداوە و بە وڵاتێکی نا سەقامگیر ناوی دەهێنرێت.
ئەردۆغان وتبووی: "هەموارکردنەوەی دەستور سوودی بۆ دواڕۆژی تورکیا و نەوەکانی داهاتوو هەیە و ئامانجی تورکیاش لە ساڵی 2023 کە دەکاتە 100مین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری تورکیا، بەدیدەهێنێت."
هه‌ر دوای ته‌واوبوونی پرۆسه‌ی ده‌نگدانیش، سه‌رۆك كۆماری توركیا سه‌ركه‌وتنی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند، لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆنیش ره‌تیانكرده‌وه و داوای دووباره جیاكردنه‌وه‌ی كارته‌كانی ده‌نگدان.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا پیرۆزبایی ئه‌نجامی راپرسییه‌كه‌ی بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور و فراوانبوونی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی له بینالی یه‌ڵدرم سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی پارتی نه‌ته‌وه‌یی كرد و سه‌ركرده‌كانی ئۆپۆزسیۆنیش ئه‌نجامی راپرسییه‌كه‌یان ره‌تكرده‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی راپرسییه‌كی توركیا بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور و فراوانكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا، زۆرینه‌ی به‌شداربووان به "به‌ڵێ" ده‌نگیان دابوو.
به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان و دوای جیاكردنه‌وه‌ی 98%ی ده‌نگه‌كان له‌وكاته‌دا، 51.5%ی به‌شداربوون به "به‌ڵێ" ده‌نگیان بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور داوه.
PM:09:16:27/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 4072
جار خوێنراوه‌ته‌وه