به‌رپرسێك: داعش و قاعیده هه‌وڵی هاوپه‌یمانێتییه‌كی تاریك ده‌ده‌ن
وێستگه نیوزـ
به‌رپرسێكی رێكخراوی په‌یماننامه‌ی ئاسایشی گشتی رایگه‌یاند كه هه‌ردوو رێكخراوی قاعیده و داعش ده‌ستیان كردووه به دانوستان بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتییه‌ك له‌نێوانیاندا.
ڤالیری سیمیۆریكۆڤ، كه له بری ئه‌مینداری گشتیی رێكخراوی په‌یماننامه‌ی ئاسایشی گشتی كاره‌كانی ئه‌و رێكخراوه به‌ڕێده‌كات له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له مۆسكۆ رایگه‌یاند: به‌پێی زانیارییه‌كانی به‌رده‌ستمان به‌مدواییه داعش و قاعیده هه‌وڵی به‌لاوه‌نانی ناكۆكییه‌كانیان ده‌ده‌ن و ده‌ستیانكردووه به دانوستان.
ڤالیری سیمیۆریكۆڤ وتیشی كه ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانی له‌نێوان ئه‌و دوو رێكخراوه بێته‌كایه‌وه، ئه‌وا هاوپه‌یمانێتییه‌كی تاریك ده‌بێت و ئه‌وكاته‌ش "هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆرستی" له‌جیهاندا چه‌ند هێنده‌ی ئێستا زیاتر ده‌كات.
به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه ئێستا ئه‌فغانستان بووه‌ته شوێن و حه‌شارگه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش كه له گورزه ئاسمانییه‌كانی سوریا و عیراق هه‌ڵدێن و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئه‌فغانستان بكه‌نه بنكه‌ی خۆیان بۆ په‌لكێشان به‌ره‌و ئه‌و وڵاتانه‌ی له رێكخراوی په‌یماننامه‌ی ئاسایشی گشتیدا ئه‌ندامن.
PM:11:32:27/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 4917
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت