خۆپیشاندەرانی مەقدۆنیا چوونەتە بینای‌ پەرلەمان

‌ناو بینای پەرلەمانی مەقدۆنیا

وێستگە نیوز -
خۆپیشاندەرانی بەردەم پەرلەمانی مەقدۆنیا چوونەتە ناو باڵەخانەی پەرلەمانی ئەو وڵاتەوە و ژمارەیەک پەرلەمانتاریان بە بارمتە گرتووە.


ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، خۆپیشاندەرانی بەردەم پەرلەمانی مەقدۆنیا چوونەتە ناو باڵەخانەی پەرلەمانی ئەو وڵاتەوە و ژمارەیەک پەرلەمانتاریان بە بارمتە گرتووە.

دوای هەڵبژاردنی سەرۆکی یەکێتی دیموکراتی پارتی ئەلبانی، تەلعەت جەعفەری بە سەرۆکی پەرلەمانی مەقدۆنیا، لەبەردەم باڵەخانەی پەرلەمانی ئەو وڵاتە کۆمەڵێک لە لایەنگرانی پارتی دیموکراتی یەکێتی نەتەوەیی مەکدونی گردبوونەوەیەکیان ئەنجام دا کە تاکو ئێستاش بەردەوامە.

بەپێی هەواڵەکانی ئەو وڵاتە گروپێکی دەمامکدار چوونەتە ناو باڵەخانەی پەرلەمان و ژمارەیەک پەرلەمانتاریان بە بارمتە گرتووە و بەهۆیەوە چەند کەسێکیان برینداربوون کە سەرۆکی پارتی یەکێتی سۆسیال دیموکراتی مەقدۆنی، زۆران زائەڤ لەناویاندایە ، لە ئێستادا گرژییەکان بەردەوامیان هەیە.


AM:08:39:28/04/2017


ئه‌م بابه‌ته 5377 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت