ئەردۆغان: بۆ ناو سوریا و عیراق له‌ناكاو و له نیوه‌شه‌وێكدا دێین
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند كه له‌ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی سه‌ر شنگال، نزیکەی 210 بۆ 220 کەس کوژراون و گرنگترین بارەگاکانیشیان خاپوورکرد، دەشڵێت: "باش دەزانین چی دەکەین کاتێک رۆژ و کاتی دێت، لەناکاودا لە نیوەشەوێکدا دێین".
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا لەمیانی کۆبوونەوەی گشتیی دەستەی ''پیشەوەران و خاوەنکاران'' کە لە ناوەندی هالیچ بۆ کۆنگرە، بەڕێوەچوو، وتارێکی پێشکەشکرد و وتی: "ئەوەی کە دەیبینن، ئەوە شنگال و ئەوە تەلەعفەر، تەماشامان کرد کە بەو شێوەیە نابێت، ئۆپەراسیۆنێکمان بۆ سەر شنگال ئەنجامدا، ئۆپەراسیۆن بۆ سەر لایەکی دیکە، نزیکەی 210 بۆ 220 تیرۆریستمان کوشت و گرنگترین ناوەندیانمان خاپوورکرد، بۆچی؟ چونکە ناتوانرێت یاریی بەم گەلە بکرێت،دەبێت هەمووان ئەوە ببینن، لەبەر ئەوە ئێمە باش دەزانین چی دەکەین کاتێک رۆژ و کاتی دێت،لەناکاودا لە نیوەشەوێکدا دێین".
لەبارەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، ئەردۆغان رایگەیاند: "لە 16 مانگی داهاتوودا کە لەگەڵ ترەمپ کۆدەبمەوە، هەموو بەڵگەکان دەخەمە بەردەمی، پێی دەڵێم تەماشاکە، ئەمە دۆخەکەیە، دەڵێم کە ئێمە، ئەمریکایەکی گەورە و گران و ئەو هەموو هێزانەی نێو هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتیی، ئەگەر دەست بخەینە ناو دەستی یەکتر، رەققە دەکەینە گۆڕستان بۆ داعش، ئەمانە بۆ کونێک دەگەڕێن خۆیانی تێدا حەشاربدەن، بەهەمان شێوە لە موسڵ و لە ئەنباریش، با درێژە بەو بەرەنگارییە بدەین، ئەگەر ئەمە لەعیراق جێبهێڵین بۆ خۆیان، ئەوا بەردەوام قوربانیی دەدەین. "
دواتر ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگەیاند "بەوانە دەڵێم کە ئێستا له دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌ورووپا به‌دوای چاره‌ی خۆیاندا ده‌گه‌ڕێن؛ له شوێنی هه‌ڵه‌دا به‌دوای سه‌ركه‌وتندا ده‌گه‌ڕێن، سه‌ركه‌وتن به دان له ده‌رگای دادگا ده‌ستناكه‌وێت، به‌ڵكو به چوونه دڵی گه‌له‌وه به‌ده‌ستدێت. ئایا سه‌روه‌ری بێ مه‌رج هی گه‌ل نییه؟ هی گه‌له. بۆچی رێزی گه‌ل ناگرن؟ خۆ گه‌ل بڕیاریداوه، ئه‌و كاره‌ی ته‌واو كردووه، له‌خۆڕا هه‌وڵ ده‌ده‌ن. 16ی نیسان ئیدی بووه‌ته رابردوو، گه‌له‌كه‌مان ئیراده‌ی خۆی خسته‌ڕوو، بژارده‌ی خۆی دیاری كرد".
ئەردۆغان وتی: "ئێستا رووی قسەکانم دەکەمە ئەوانەی لە دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا بەدوای چارەسەریدا دەگەڕێن بۆ خۆیان، لە شوێنێکی هەڵەدا بە دوای چارەسەریدا دەگەڕێن. سەرکەوتن بە دەرگا لێدانی دادگا نابێت، تەنها بە چوونە ناو دڵی گەل بەدەست دێت. ئایا سەروەرێتی بێقەید و شەرت هی گەل نییە؟ بۆ رێز لە گەل ناگرن؟ جا خۆ گەل بڕیاری داوە و ئەم کارەی کردووە، هەوڵی بێهودە دەدەن. ئیدی 16ی نیسان بوو بە رابردوو، گەلەکەمان ئیرادەی خۆی خستە روو و بژاردەی خۆی هەڵبژارد. بۆ جارێکی دیکە بە ئازادانە مومارەسەری ئیرادەی خۆی کرد".
PM:06:22:29/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 5600
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت