نرخی کارەبای موەلیدەی ئەھلیەکان بۆ مانگی نیسان دیاریکرا
وێستگە نیوز -
نرخی یهك كاتژمێر کارەبای موەلیدەی ئەھلیەکان بۆ مانگی نیسان لە سنوری پارێزگای سلێمانی بە 44 دینار دیاری دەکرێت و سیروان محهمهد رایدەگەیەنێت خشتەی کارپێکردنی مۆلیدە ئەھلیییەکان لەم مانگەدا جێکیر نییە.
ئێوارەی ئەمڕۆ 29ی نیسانی 2017، ئاوات محەمەد قائیمقامی قەزای مەڵبەند سلێمانی بە ئامادەبوونی سالار حسامهدین، بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی و نوێنەرانی ھەریەک لە ئاسایشی ئابووری و کۆنترۆڵ و وەرشەی ناوەندی و سەندیکای موهلیدە ئەھلییەکان لە دیوانی قائیمقامیەت کۆبووەوە.
لە دوای کۆبوونەوەکەش سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی، رایگەیاند: نرخی سەعاتێک ئەمپێری کارەبای مۆلیدە ئەھلیەکان بۆ مانگی نیسان بە 44 دینار دیاری کراوە، واتە ئەگەر موهلیدەیەک 150 کاتژمێر کاری کردبێت ئەوا بۆ ھەر ئەمپێڕێک 6 ھەزار و 500 دینار وەردەگیرێت.
دەربارەی خشتەی کارپێکردنی موهلیدە ئەھلیەکان لە مانگی نیسان، سیراون محهمهد وتی: خشتەی ئیش پێکردنی موهلیدە ئەھلیەکان لە کاتژمێر 4ی پاش نیوەرۆوە بۆ کاتژمێر 1ی نیوەشەو کارەبای موهلیدە بۆھاوڵاتیان دابین دەکرێت، بەڵام ئەم خشتەی ئێستا جێگیر نییە و بەپێی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما گۆرانکاریی بەسەردا دێت.
PM:07:17:29/04/2017
ئهم بابهته 77965
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت