لیزا رایس: بۆ بردنی دیموكراسی نه‌چوینه عیراق
وێستگه نیوزـ
كۆندۆلیزا رایس، وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له سه‌رده‌می جۆرج بوشی كوڕ دانی به‌وه‌دا نا كه ئامانجی ئه‌مریكا له شه‌ڕی عیراق، بڵاوكردنه‌وه‌ی دیموكراسی نه‌بووه له‌و وڵاته‌دا.
رایس له وته‌یه‌كدا له په‌یمانگه‌ی برۆكینگزی ئه‌مریكایی گوتی: ئه‌مریكا له 2003 بۆ رووخاندنی سه‌دام حسین چووه عیراق، نه‌ك بۆ بردنی دیموكراسی بۆ ئه‌و وڵاته جه‌مسه‌رییه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
رایس وتیشی: بڕیاری شه‌ڕی عیراق كه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كان درا، ئامانجی سه‌ره‌كی رووخاندنی سه‌دام حسین بوو.. هه‌مووان ئه‌وه‌یان ده‌زانی.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پێشووی كۆشكی سپی ئاشكراشیكرد: "به‌هۆی بوونی كێشه‌یه‌كی ئه‌منی چوینه ناو عیراقه‌وه كه په‌یوه‌ست بوو به بوونی سه‌دام حسین له ده‌سه‌ڵات، ئێمه بۆ بردنی دیموكراسی نه‌چووینه ئه‌و وڵاته‌وه. "
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كه‌یدا كۆندۆلیزا رایس وتی: " له پلانی جورج بوش‌دا نه‌بووه هێزی سه‌ربازی بۆ بردنی دیموكراسی بۆ عیراق له ساڵی 2003 و بۆ ئه‌فغانستانیش له ساڵی 2001 به‌رێت."
ئاشكراشیكرد كه ئه‌و بزوتنه‌وه ملیللیانه‌ی له ئه‌مریكا و ئه‌وروپای خۆرهه‌ڵات له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا سه‌ریانهه‌ڵداوه، ته‌نها گوزارشته له ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له‌لایه‌ن ملیۆنه‌ها كه‌سه‌وه له‌دژی كاربه‌ده‌ست و ده‌سه‌ڵاتداران، چونكه به‌رپرسان مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و خه‌ڵكه‌یان سه‌باره‌ت به بازرگانیی ئازاد و كۆچی نایاسایی پشتگوێ خستووه.
PM:02:54:12/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 3405
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت