داعش له‌ موسڵ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ی له‌ ده‌ستدا

‌گەڕەکێکی موسڵ دوای داعش

وێستگه‌ نیوز ـ
تۆڕی راگەیاندنی جەنگی عیراق كۆنتڕۆڵكردنەوەی گەڕەكی ئیسڵاحزراعی یەكەمی لە موسڵ راگەیاند و به‌مه‌ش داعش گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ی له‌ ده‌ستدا.

تۆڕی راگەیاندنی جەنگی عیراق لە بەیانامەیەكدا ئەمڕۆ هەینی 12ی ئایاری 2017 بڵاویكرده‌وە "هێزە هاوبەشەكان گەڕەكی ئیسڵاحزراعی یەكەمیان لە بەری راستی موسڵ كۆنتڕۆڵكردوه‌تەوە".

كۆنترۆڵكردنەوەی ئەو گەڕەكە هاوكاتە لەگەڵ كۆنترۆڵكردنەوەی نەخۆشخانەی نور لە گەڕەكی نور.

بەیاننامەكە دوای ئەوەهات، عوسمان غانمی سەرۆك ئەركانی سوپای عیراق لە كۆنفڕانسێكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، پێش مانگی رەمەزان تەواوی موسڵ كۆنترۆڵدەكەنەوە.

هەڵمەتی كۆنترۆڵكردنەوەی بەری راستی موسڵ لە رۆژی 19 شوبانەوە دەستی پێكردووە و تائێستا زۆربەی گەڕەكەكانی ئەو ناوچەیە لەلایەن هێزە عیراقییەكانەوە كۆنترۆڵكراونەتەوە.


PM:05:18:12/05/2017


ئه‌م بابه‌ته 9413 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت