ئێران دژی هێرشه‌كانی تره‌مپ هاته ده‌نگ
وێستگه نیوز ـ
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كات و له تویته‌ره‌وه نووسیوویه‌تی" واشنتۆن له پشت دراوه‌كانی سعودیه‌وه كه له‌گه‌ڵ تره‌مپ به بڕی 480 ملیار دۆلار كۆنتراكتی واژۆ كردووه هه‌وڵه‌كانی دژی ئێران خستووه‌ته‌گه‌ڕ".
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئه‌وه‌یشی وتووه: "ئێران تازه هه‌ڵبژاردنێكی راسته‌قینه‌ی ئه‌نجامداوه كه‌چی كه‌وتووه‌ته به‌ر هێرشی سه‌رۆكی ئه‌مریكا".
ئه‌وه‌شی پرسیووه"ئایا ئه‌مه سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یه یان شیرینی 480 ملیار دۆلاره‌كه‌ی سعودیه؟".
كاردانه‌وه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران دوای ئه‌وه دێت كه له وتاره‌كه‌ی لوتكه‌ی عه‌ره‌بی - ئه‌مریكیدا تره‌مپ داوای له هه‌موو وڵاتان كرد، ئێران كه‌نارگیر بكه‌ن چونكه سووته‌مه‌نی تاودانی ململانێ تائیفی و تیرۆریستییه‌كانی ناوچه‌كه‌یه.
شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیزی پاشای سعودیه‌ش وتی: "ئێران سه‌ره نێزه‌ی تیرۆری جیهانه".
AM:09:52:22/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 4749
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت