نێچیرڤان بارزانی: هیوادارین دەسپێکێکى نوێ لەنێوان ئێمە و گۆڕاندا دروستببێت
نێچیرڤان بارزانی لەکاتی دانانی تاجە گوڵینەدا
وێستگه نیوز ـ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ هاوخەمی دەربڕین و سەرەخۆشیکردن لە خانەوادەی نەوشیروان مستەفا و هەڵسوڕاوانی بزووتنەوەی گۆڕان، ئێستا لە شاری سلێمانییە و گه‌یشته مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و لە کاتی دانانی تاجە گوڵینە لەسەر گڵکۆی نەوشیروان مستەفا، نێچیرڤان بارزانی وتی: "هیوادارین دەسپێکێکى نوێ لەنێوان ئێمە و گۆڕاندا دروستببێت".
كه‌مێك پێش ئێستا، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له گردی زەرگەتە تاجەگوڵینەی لەسەر گڵکۆی نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دانا، هه‌ریه‌كه له نما و چیا، کوڕانی نەوشیروان مستەفا و، ژمارەیەک هەڵسوڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان لەوێن.
هاوكات له‌كاتی دانانی تاجه گوڵینه‌کەدا نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند: هیوادارین ده‌ستپێكێكی نوێ له نێوان ئێمه‌و گۆڕاندا دروست ببێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە سەرلەبەیانیی رۆژی هه‌ینی 19ی ئایاری 2017، شۆڕش حاجی وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند، نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان لە دوای ململانێیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشیدا، کۆچی دوایی کرد.
نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان لە تەمەنی 73 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد و ڕۆژی ٢٠ی ئایاری 2017 لەسەر وەسیەتی خۆی لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی و لە رێوڕەسمێکی جەماوەریدا بە خاکسپێردرا.
رۆژانی شه‌ممه‌و یه‌كشه‌ممه 20 و 21ی ئایاری 2017، له شاره‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر پرسه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا دانراو ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌ركرده‌ی سیاسی و رۆشنبیری و كه‌سایه‌تی له چین و توێژه جیاوازه‌كان به‌شداری پرسه‌كه‌یان كرد و هه‌ر دوێنێ یه‌كشه‌ممه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆتایی هاتنی پرسه‌كه‌ی راگه‌یاند.
نێچیرڤان بارزانی دەچێتە سەر گۆڕی نەوشیروان مستەفا و سەرەخۆشی لە گۆڕان دەکات
تم نشره بواسطة Rudaw في 22 مايو، 2017
PM:12:41:22/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 6797
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت