توركیا ئه‌و یانه شه‌وانه‌ی سه‌ری ساڵ هێرشی كرایه‌سه‌ر، تێكده‌دات
یانه‌ی شه‌وانه‌ی "رینا"
وێستگه نیوز – توركیا ئه‌و یانه شه‌وانه‌یه تێكده‌دات كه سه‌ری ساڵی 2017 هێرشی كرایه‌سه‌ر و تیایدا 39 كه‌س كوژران و ده‌یانی تر برینداربوون.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه كاره‌كانی تێكدانی یانه‌ی شه‌وانه‌ی "رینا" له شاری ئه‌سته‌نبوڵ ده‌ستی پێكرد.
رۆژنامه‌ی "حوڕییه‌ت" له زاری سه‌رچاوه‌كانه‌وه بڵاویكرده‌وه كه له ماوه‌یه‌كی كورتدا كاری تێكدانی یانه شه‌وانه‌كه كۆتایی دێت به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆكاری تێكدانی ئاشكرا بكات.
رۆژی یه‌كشه‌ممه 1ی كانوونی دووه‌می 2017، له شاری ئیسته‌نبوڵی توركیا و له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵ، هێرشێكی چه‌كداری كرایه سه‌ر یانه‌یه‌كی شه‌وانه و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه.
میدیاكانی توركیا بڵاویان كرده‌وه كه ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه سه‌ر به رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعشه و له ناوچه‌ی "زیتینبورنو"ی ئه‌سته‌نبوڵ به ئۆتۆمبێلێكی ته‌كسی راسته‌وخۆ چووه بۆ ناوچه‌ی "ئورتاكوی" و به چه‌كێكی جۆری كڵاشینكۆف هێرشی كردووه‌ته سه‌ر یانه شه‌وانه‌كه و 39 كه‌سی كوشتووه و زیاتر له 60ی تری بریندار كردووه.
به‌پێی گیڕانه‌وه‌ی پۆلیس و شایه‌تحاڵه‌كان كه‌سه‌كه سه‌عات 1:15 ده‌قیقه‌ی به‌ره‌به‌یانی هێرشی كردووه‌ته سه‌ر یانه شه‌وانه‌كه و سه‌ره‌تا پۆلیسێك و هاوڵاتییه‌كی مه‌ده‌نی له به‌ر ده‌رگای یانه‌كه‌دا كوشتووه و دواتر چووه‌ته ژووره‌وه و ده‌ستڕێژی گولـلـه‌ی به‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌دا كردووه كه له ژووره‌وه بوون كه نزیكه‌ی 700 كه‌سی لێبووه.
PM:06:14:22/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 3482
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت