به‌وێنه.. ترامپ و هاوسه‌ر و كچه‌كه‌ی به‌مشێوه‌یه سه‌ردانی دیواری بوراق ده‌كه‌ن
وێستگه نیوز – ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگر تووه‌كانی ئه‌مریكا سه‌ردانی دیواری بوراقی له رۆژئاوای مزگه‌وتی ئه‌قسا له شاری قودس كرد.
ترامپ به یاوه‌ری میلانیای هاوسه‌ری و ئیڤانكای كچی و گارید كۆشنێر زاوای كه هاوكات گه‌وره راوێژكارێتی، سه‌ردانی دیواری بوراقی كرد.
له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌دا سه‌رۆكی ئه‌مریكا و راوێژكاره‌كه‌ی كڵاوه ره‌شه‌كه‌یان له‌سه‌ر كرد "كڵاوێكی بچووكه، كه‌سه ئاینداره جوله‌كه‌كان له كاتی سه‌ردان بۆ ئه‌و شوێنه له‌سه‌ری ده‌كه‌ن".
دوای گوێگرتن له پیاوێكی ئاینی جوله‌كه، تره‌مپ به ته‌نیا به‌ره‌وڕووی دیواره‌كه رۆیشت و بۆ ماوه‌ی زیاتر له خوله‌كێك ده‌ستی راستی خسته‌سه‌ر دیواره‌كه و دواتر پارچه‌یه‌ك كاغه‌زی خسته ناو دیواره‌كه و شوێنه‌كه‌ی به‌جێهێشت.
جوله‌كه‌كان پێیانوایه دیواری بوراق كه ناویان ناوه "دیواری مه‌بكی" یه‌كێكه له شوێنه پیرۆزه‌كانی ئاینه‌كه‌یان و له‌وێ نوێژ ده‌كه‌ن و له‌سه‌ر پارچه‌كاغه‌ز ئاواته‌كانیان ده‌نووسن و ده‌یخه‌نه درزه‌كانی دیواره‌كه‌وه، به‌ڵام موسوڵمانان پێیانوایه كه دیواری رۆژئاوای مزگه‌وتی ئه‌قسایه.
دیواره‌كه كه‌وتووه قودسی رۆژهه‌ڵات و فه‌له‌ستینییه‌كان ده‌ڵێن پێویسته ببێته پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین، ئیسرائیل-یش پێیوایه كه قودس به هه‌ردوو به‌شی رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵاتی پایته‌ختی هه‌میشه‌ییه‌تی.
به‌هۆی ئه‌و ناكۆكییه‌شه‌وه هیچ به‌رپرسێكی ئیسرائیلی له‌و سه‌ردانه‌دا یاوه‌ری سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی نه‌كرد.
تۆڕی هه‌واڵی CNNی ئه‌مریكی رایگه‌یاند كه ئه‌وه یه‌كه‌م جاره سه‌رۆكێكی ئه‌مریكا كه له كاره‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت سه‌ردانی دیواره‌كه بكات.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به یه‌كه‌م سه‌ردانی ره‌سمی گه‌یشته ئیسرائیل كه دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت و چاوی به گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌وێت.
سه‌رچاوه: huffpost
PM:07:31:22/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 14037
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت