له‌ هێرشێكدا بۆ سه‌ر هاوڵاتیانی مه‌سیحی له‌ میسر نزیكه‌ی 50 كه‌س بوونه‌ قوربانی


وێستگه‌ نیوز ـ
لە هێرشێکدا بۆ سەر ژمارەیەک هاوڵاتی‌ مەسیحی‌ لە باشوری‌ میسر 24 کەس کوژران و 24 کەسی‌ تریش برینداربوون.


ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، لە هێرشێکدا بۆ سەر پاسێک کە ژمارەیەکی‌ هاوڵاتی‌ مەسیحی‌ قیبتی‌ دەگواستەوە لە شاری‌ ئەلمنیا لە باشوری‌ میسر، 24 هاوڵاتی‌ کوژراون و 24 یش برینداربوون.

ئاماژە بەوەشکراوە، چەند چەکدارێک دەستڕێژی‌ گولـلەیان لە پاسێک کردووە کە سەرجەم سەرنشینەکانی‌ لە هاوڵاتیانی‌ قیبتی‌ میسر بوون و ژمارەیەک لە بریندارەکان باری‌ تەندروستییان ناجێگیرە.

شایەتحاڵەکانی‌ رووداوەکە رایانگەیاندووە، هێرشبەرەکان 10 چەکداربوون و دەموچاویان داپۆشراوبووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە ماوەی‌ رابردووشدا هێرشکرایە سەر چەند کەنیسەیەکی‌ مەسیحییەکان لە شاری‌ قاهیرە و دەیان کەسیان لێ کوژرا.

لە ئێستادا لە ناوچەی‌ سینای‌ باکوری‌ میسر شەڕ و پێکدادان لە نێوان کۆمەڵەی‌ بەیتلمەقدیس کە باڵی‌ داعشن لە میسر  و حکومەتی‌ میسر بەردەوامە.


PM:02:23:26/05/2017


ئه‌م بابه‌ته 2477 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو