تره‌مپ: ئه‌ڵمانییه‌كان زۆر خراپن
وێستگه نیوزـ
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له میانی كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی وڵاتانی ئه‌وروقا له برۆكسل، گله‌یی له سیاسه‌تی ئابووری ئه‌ڵمانیا كرد و به خراپ ناوی بردن.
رۆژنامه‌ی دێر شپیگلی ئه‌ڵمانی بڵاویكردووه‌ته‌وه كه تره‌مپ وتویه‌تی: "ئه‌ڵمانییه‌كان زۆر زۆر خراپن، ئه‌وان ملیۆنان ئۆتۆمبێل به ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ده‌فرۆشن، ئه‌وه‌ش شتێكی نائاساییه و ئه‌و كاره راده‌گرین".
رۆژنامه‌ی "süddeutsche zeitung"یش له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك بڵاویكردووه‌ته‌وه كه هێشتا ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ڵمانیا نه‌گه‌یشتوونه‌ته هیچ لێكتێگه‌یشتنێك له‌و باره‌یه‌وه، به‌ڵام له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌ك رێككه‌وتوون.
پێشتریش تره‌مپ، ره‌خنه‌ی له هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێلی ئه‌ڵمانی گرت له‌لایه‌ن وڵاته‌كه‌ی و له چاوپێكه‌وتنێكیشدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "Bild"ی ئه‌ڵمانی وتی: "به BMW ده‌ڵێم، ئه‌گه‌ر به نیازن كارگه‌ییه‌كی كۆمپانیاكه‌یان له مه‌كسیك دابمه‌زرێنن و له‌وێوه ئۆتۆمبێل ره‌وانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی 35% باج بده‌ن، ئه‌وا باشتره ئه‌و كاره له‌بیر بكه‌ن".
PM:07:49:26/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 3973
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت