به‌ڤیدیۆ.. به‌ته‌مه‌نترین فێرخوازی كوردستان ببینه‌


وێستگه‌ نیوزـ

حسێن محەمەد کە ئیستا تەمەنی 63 ساڵە و لە پۆلی شەشەمی بنەڕەتییە و دەڵێت بەردەوام دەبێت لە خوێندندا بۆ ئەوەی بڕوانامە بەدەست بهێنێت.

ئەو دەڵێت، لە وانەکانی زمانی کوردی و عەرەبیدا ئاستی باشە، لە وانەی ئینگلیزیشدا دەتوانێت دەربچێت و ئاماژە بۆ ئەوەشدەکات لە سەرەتای ساڵانی حەفتاکانی ساڵی ڕابردوودا دوو ساڵ خوێندوویەتی و ئەمساڵ کە چووەتەوە بەرخوێندن دوای تاقیکردنەوە لە پۆلی پێنجەمی بنەڕەتی دانراوە، لە بنکەی خوێندنی گەوران کە تێیدا خوێندکاران لە ساڵێکدا دوو قۆناغی خوێندن دەبڕن.

مام حسێن بو ئێن ئاڕ تی راگه‌یاند کە لەگەڵ ئەوەی چەند وشەیەکی کەمی زمانی ئینگلیزی دەزانێت بەڵام دڵخۆشە بەوەی ئاستی خوێندنی ڕۆژ بەڕۆژ باشتر دەبێت.

مام حسێن کە دانیشتووی قەزای چەمچەماڵە، بووەتە هێمای کۆڵنەدان و ئومێد بۆ فێرخوازان و گەنجانی ناوچەکە، یەکێکیش لە مامۆستاکانی مام حسێن دەڵێت "مام حسێن لەگەڵ ئەوەی لە تەمەنی باوکمدایە من سەرسامم بە توانای ئەو، ئەوەش وانەیەکە بۆ گەنجان و فێرخوازانی دیکە".

حسێن محەمەد ئێستا لە چاوەڕوانی کۆتا ڕۆژەکانی خوێندنیدایە لە قۆناغی شەشەمی بنەڕەتی و هەنگاونان بەرە و قۆناغی داهاتوو.

چیرۆکی کۆڵنەدانی هاوڵاتییەک لە فێربوون.. بەتەمەنترین فێرخواز لە چەمچەماڵ تەمەنی ٦٣ ساڵە و لە پۆلی شەشی بنەڕەتییە

Posted by NRT on Friday, May 26, 2017


PM:10:33:26/05/2017


ئه‌م بابه‌ته 4413 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت