پاسێكی توركی وەرگهڕا و 42 قوربانیی لێكهوتهوه
وێستگه نیوزـ
پاسێک، کە بەنیاز بوو لە ناوچهی کاستامۆنوەوە بۆ ئەنقەرە بچێت، لە شارۆچکەی کالەجیک وەرگەڕا و لە ئاکامدا 8 کەس گیانیان لەدەستدا و 34 کەسی دیکەش برینداربوون.
پاسەکە کاتژمێر 12 و 30 خولهكی شهوی رابردوو لە کاستامۆنوەوە بەڕێکەوتووە و دەورووبەری کاتژمێر شهشی بەیانی گەیشتووەتە شارۆچکەی کالەجیک، دوای ئەوەش کە شۆفێرەکەی لە دووڕیانی چانکری-چاندر کۆنترۆڵی لەدەستداوە، پاسەکە لەرێگاکە لایداوە و وەرگەڕاوە.
لە ئاکامی ئەو رووداوەشدا 8 کەس گیانیان لەدەستداوە و 34 کەسی دیکە برینداربوون کە برینی 11یان سەختە. دواتریش بریندارەکان لەرێگەی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنەوە گەیەنرانە نەخۆشخانەکانی کرککالە و ئەنقەرە.
لەراگەیەنراوێکێشدا کە لەلایەن پارێزگای ئەنقەرەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە کە رووداوەکە بەهۆی خەو لێکەوتنی شۆفێرەکەوە روویداوە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە.
PM:12:42:27/05/2017
ئهم بابهته 8441
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت