په‌یامی دۆناڵد تره‌مپ به‌بۆنه‌ی هاتنی مانگی ره‌مه‌زان
وێستگه نیوز ـ
به‌بۆنه‌ی هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، كه دوای ده‌ستبه‌كاربوونی رێگه‌ی له موسڵمانانی حه‌وت وڵاتی جیهان گرت سه‌ردانی وڵاته‌كه‌ی بكه‌ن، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: ئه‌مریکا هه‌میشه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی له دژی تێڕۆر و ئه‌و ئایدۆلۆژیایه که ته‌شه‌نه‌ی پێده‌دات، توندوتۆڵ‌تر ده‌مێنێته‌وه.
له په‌یامه‌كه‌یدا، كه وته‌بێژی كۆشی سپی پخوێندویه‌تییه‌وه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی پێم خۆشه له‌لایه‌ن خه‌ڵکی ئه‌مریکاوه، هیوا بخوازم هه‌موو موسوڵمانێک ره‌مه‌زانێکی پڕ له خۆشییان هه‌بێت.
تره‌مپ ده‌ڵێت: "له ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا له به‌ره‌به‌یان هه‌تا ئێواره، موسوڵمانان له ئه‌مریکا و جیهان به كاری خێرخوازی و نزاکردن سه‌رقاڵ ده‌بن، ئه‌ه‌ش له جه‌وهه‌ری خۆی ئاستی به‌رپرسیارێتی به‌هێز ده‌كات بۆ په‌سندنه‌کردنی توندوتیژی و به‌رده‌وام بوون له سه‌ر ئاشتی و یارمه‌تیدانی ئه‌وانه‌ی له ئاکامی هه‌ژاری یان شه‌ردا پێ,یستیان به‌وانی دیكه‌یه.
وتیشی: ئه‌مساڵ، مانگی ڕه‌مه‌زان له ده‌مێکدا ده‌ست پێده‌کات که جیهان بۆ قوربانیی هێرشی دڵڕه‌قانه‌ی تێرۆرستی له به‌ریتانیا و میسر شین ده‌گێڕێت، ئه‌و به‌دکارییانه‌ی که راسته‌وخۆ به پێچه‌وانه‌ی جه‌وهه‌ری ره‌مه‌زانن.
تره‌مپ باسی له سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌م دواییانه‌ی بۆ عه‌ڕه‌بستانی سعودی كردووه و وتویه‌تی: شانازی چاوپێکه‌وتنم له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی زۆرتر له 50 وڵاتی موسوڵمان هه‌بوو. له عه‌ره‌بستان، که خاوه‌نی دوو شوێنی هه‌ره پیرۆز له جیهانی ئیسلامدایه، کۆبووینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامێکی هاوسۆزانه‌ی هاوکاری کردن له پێناوی ئاشتی، ئاسایش، و خێرمه‌ندی بۆ وڵاته‌کانمان و بۆ جیهان بنێرین.
له كۆتاییشدا تره‌مپ وتویه‌تی: "هیوادارم موسڵمانان له هه‌رشوێنێك بن ره‌مه‌زانێکی خۆشیان هه‌بێت به‌تابه‌ت له‌وكاته‌دا كه رۆژو ده‌رگرن و نزا ده‌كه‌ن، خوا له ئێوه و بنه‌ماڵه‌کانتان خۆش بێت."
PM:12:59:27/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 4101
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت