به‌ڤیدیۆ... پیرۆزباییه‌كی "سه‌یری" ئیسرائیل له موسوڵمانان به‌بۆنه‌ی ره‌مه‌زانه‌وه
لیوا یوئاف سولی مه‌رده‌خای
وێستگه نیوز – ساڵانه به‌رپرسانی ئیسرائیلی به بۆنه‌ی جه‌ژن و بۆنه ئیسلامییه‌كانه‌وه، پیرۆزبایی له موسوڵمانان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌مساڵ رێكخه‌ری كاروباری حكومه‌تی ئیسرائیل له فه‌له‌ستین به‌رێگه‌یه‌كی جیاواز پیرۆزبایی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی له موسوڵمانانی جیهان به گشتی و فه‌له‌ستنییه‌كان به تایبه‌تی كرد.
لیوا یوئاف سولی مه‌رده‌خای رێكخه‌ری كاروباری حكومه‌تی ئیسرائیل له فه‌له‌ستین گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ چه‌ند دیمه‌نێكی ژیانی كه‌سی خۆی بڵاوكرده‌وه كه تیایدا به جلوبه‌رگی ماڵه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ندێك خواردنی عیراقی‌دا ده‌ركه‌وتووه وه‌ك ئاماژه‌دانێكی به‌وه‌ی له بنه‌ڕه‌تدا عیراقییه.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا مه‌رده‌خای به زمانی عه‌ره‌بی و به دیاریكراوی به زاراوه‌ی فه‌له‌ستینی قسه ده‌كات و پیرۆزبایی له موسوڵمانان ده‌كات به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانه‌وه.
هه‌روه‌ك چه‌ند دیمه‌نێكی ژیانی خستووه‌ته‌ڕوو كه چۆن كاته‌كانی به دراما عه‌ره‌بییه‌كان و میوزیكی عه‌ره‌بییه‌وه به‌سه‌ر ده‌بات.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئیسرائیل ده‌ركه‌وتووه كه ته‌ماشی درامای "باب الحاره" ده‌كات كه له مانگی ره‌مه‌زاندا له‌لایه‌ن عه‌ره‌ب و موسوڵمانانه‌وه بینه‌رێكی زۆری هه‌یه.
هه‌روه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ئه‌و به‌رپرسه ئیسرائیله هانی موسوڵمانانی دا له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كانیاندا به‌ربانگ بكه‌نه‌وه و سه‌ردانی یه‌كته‌ر بكه‌ن ئه‌مه‌ش خوڕه‌وشتی موسوڵمانانه له مانگی ره‌مه‌زاندا.
ئه‌و پیرۆزباییه كاردانه‌وه‌ی زۆری له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك لێكه‌وته‌وه و له‌لایه‌ن فه‌له‌ستینییه‌كانه‌وه زیاتر له 150 هه‌زار جار " Share" كرایه‌وه.
سه‌رچاوه: ئیلاف
PM:06:31:27/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 15905
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت