نهێنیی ئه‌و سێ پیاوه‌ی هه‌میشه له پشت پیاوه بچوكه‌كه‌وه‌ن
لەلای چەپەوە بۆ راست: ری پیۆنگ چۆل، کیم جۆنگ ئون، کیم جۆنگ سیک، جانگ چانگ ها
وێستگه نیوزـ
زۆربه‌ی كه‌س پرسیار له‌و سێ كه‌سه ده‌كه‌ن كه هه‌میشه له وێنه‌كاندا له پشت كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوره‌وه، به‌تایبه‌ت هه‌میشه له‌دوای تاقیكردنه‌وه موشه‌كی و سه‌ربازییه نوێیه‌كانه‌وه ده‌رده‌كه‌ون.
به‌پێی هه‌واڵێی سایتی ده‌یلی مه‌یڵ، كیم جۆنگ ئون هه‌میشه دوای سه‌ركه‌وتنی تاقیكردنه‌وه موشه‌كییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و سێ پیاوه ده‌رده‌كه‌وێت كه له‌وێنه‌كه‌دا دیارن، یه‌كێك له‌وانه جه‌نراڵێكی پێشووه به‌ناوی ری پیۆنگ چۆل، پاشان كیم جۆنگ سیك، زانای بواری موشه‌ك و ئینجا جانگ چانگ ها، سه‌رۆكی به‌شی گه‌شه‌پێدانی چه‌ك.
دوان له‌و سیانه هه‌میشه یاوه‌ریی پیاوه بچوكه‌كه له فڕۆكه تایبه‌ته‌كه‌یدا ده‌كه‌ن، به‌وته‌ی ئه‌فسه‌رێكی پێشووی سوپای كۆریای باكوریش به‌ناوی چان ئیل، كیم جۆنگ ئون ئه‌و كه‌سانه به كه‌سانی بیرۆكراتی ده‌زانێت و هه‌میشه له‌نزیك خۆی دایناون تا بتوانێت هه‌ركات ویستی په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵدا بكات.
به‌وته‌ی چاودێرانی دۆخی سیاسیی كۆریای باكور، هه‌ریه‌ك له كیم جۆنگ سیك و جانگ چانگ ها، سه‌ربه خانه‌واده بژارده‌كان نین، ئه‌مه‌ش به‌پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كانی دیكه‌ی ناو ده‌سه‌ڵاتی كۆریا كه سه‌ربه چینی فه‌رمانڕه‌وای كۆریای باكورن.
پێشتر و له ساڵی 2011 به‌رپرسێكی كۆریای باشور رایگه‌یاندووه كه پیاوه بچوكه‌كه‌ی باكور نه‌وه‌یه‌كی نوێی بۆ داروده‌سته‌ی خۆی هه‌ڵبژاردووه و ده‌وه‌وێت ده‌ستبه‌رداری داروده‌سته‌كه‌ی باوكی بێت.
یه‌كێك له‌و سیانه‌ی كه زۆرترین متمانه‌ی لای سه‌رۆكی كۆریای باكور هه‌یه، ری پیۆنگ چۆل-ه كه هه‌میشه له‌و وێنه‌كاندا پێده‌كه‌نێت، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه دوێنێ شه‌ممه سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته سه‌رپه‌رشتیی تاقیكردنه‌وه‌ی سیستمێكی نوێی له چه‌كی دژه فڕۆكه كرد و فه‌رمانی كرد بڕێكی زۆری لێ به‌رهه‌مبهێنرێ و له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی كۆریادا بڵاوه‌ی پێ بكرێت.
PM:12:21:28/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 13749
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت