ڤایرۆسێك بۆ له‌ناوبردنی شێرپه‌نجه
وێستگه نیوز –
زانایانی سویسری سه‌ركه‌وتووبوون له دروستكردنی ڤایرۆسێكی ده‌ستكرد كه یارمه‌تی سیستمی به‌رگری له‌ش ده‌دات بۆ ناسینه‌وه‌ی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان به خێرایی و له‌ناوبردنیان.
مه‌ترسیداری خانه شێرپه‌نجییه‌كان له‌وه‌دایه كه توانای دزه‌كردنه ناو جه‌سته‌یان هه‌یه و سیستمی به‌رگری تووشی شۆك ده‌كه‌ن، بۆیه زانایان له‌ڕێی ئه‌و چاره‌سه‌ره نوێیه‌وه ته‌ركیزیان خستووه‌ته‌سه‌ر به‌هێزكردنی توانای جه‌سته بۆ ئه‌وه‌ی به‌خێرایی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان ئاشكرا بكات.
زانایان له‌و چاره‌سه‌ره‌دا پرۆتیناتی شێرپه‌نجه‌یی ده‌خه‌نه ناو ڤایرۆسه دروستكراوه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی سیستمی به‌رگری تێبینییان بكات و له‌ناویان ببات، ئه‌مه‌ش وایلێده‌كات توانای له‌ناوبردنی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كانی تری ناو جه‌سته‌ی هه‌بێت كه هه‌مان پرۆتینیان تێدایه.
ئه‌م چاره‌سه‌ره له‌سه‌ر جۆره جیاوازه‌كانی شێرپه‌نجه به‌كاردێت و پرۆتین له‌و وه‌ره‌مه‌ی له جه‌سته‌ی نه‌خۆشه‌كه‌دایه وه‌رده‌گیرێت و ده‌خرێته ناو ڤایرۆسه‌كه‌وه و دواتر به ده‌رزی له نه‌خۆشه‌كه ده‌درێت ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی سیستمی به‌رگری بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه به‌هێز بكرێت.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
PM:07:53:29/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 5357
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت