عوسمان ئۆجەلان: ده‌بێت به‌دیلی په‌كه‌كه‌ له‌ باكوری كوردستان بدۆزرێته‌وه‌

‌عوسمان ئۆجەلان، برای عەبدوڵا ئۆجەلان

وێستگه‌ نیوزـ

برایه‌كی عه‌بدوڵائۆجه‌لان، رێبه‌ری ده‌ستگیركراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) پێی وایه‌ ریفراندۆم پرسێكی گرنگ و نەتەوەییە و په‌كه‌كه‌ دژایه‌تیی پرسی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كات و ده‌بێت به‌دیلێكی بۆ بدۆزرێته‌وه‌.

عوسمان ئۆجەلان، کەسایەتیی سیاسی و برای عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، رێبه‌ری ده‌ستگیركراوی په‌كه‌كه‌ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاندووه‌: ''پەکەکە دژایەتیی پرسی نەتەوەییی گەلی كورد دەكات و باوەڕی بە پرسی نەتەوەیی نییە و لە باكوری كوردستان توشی شكستێكی گەورە بووە."

دەشڵێت: "بۆیە دەبێت بەدیلی پەكەكە لە باكوری كوردستان بدۆزرێتەوە، چونكە دۆزی كوردی گەیاندووەتە خراپترین ئاست.''

عوسمان ئۆجەلان وتویه‌تی: ''ریفراندۆم، پرسێكی گرنگ و نەتەوەییە، بە درێژایی مێژووی گەلی كوردستان دەرفەتی لەو شێوەیە بۆ كورد نەهاتووەتە پێشەوە، بەوەی كە وڵاتان خۆیان بێنە هەرێمی كوردستان و پشتیوانی لە سەربەخۆییی كوردستان بكەن."

راشیگه‌یاندووه‌: "پڕۆژەی ڕاپرسی و سەربەخۆیی، پڕۆژەی بارزانییە، بۆیە زۆر گرنگە گەلی كوردستان لە رێی ڕاپرسییەوە ئەو پرسە یەكلابكاتەوە و سەربەخۆ بێت.


PM:08:10:29/05/2017


ئه‌م بابه‌ته 8336 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت