كاندیدێكی سه‌رۆكایه‌تی: هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێران ساخته‌ی تێدا كراوه
ئیراهیم ره‌ئیسی
وێستگه نیوزـ
كاندیده موخافزكاره‌كانی ئێران بۆ هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته دوای شكستهێنانی له هه‌ڵبژاردنه‌كان، له نوێترین لێدوانی‌دا پێی وایه كه پرۆسه‌كه ساخته‌كاریی تێدا كراوه.
19ی ئایاری 2017، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له ئێران به‌ڕێوه‌چووه و حه‌سه‌ن روحانی، بۆجاری دووه‌م و به رێژه‌ی 57%ی ده‌نگه‌كان پۆستی سه‌رۆك كۆماری وڵاته‌كه‌ی وه‌رگرته‌وه، له‌به‌رامبه‌ریشدا، ئیراهیم ره‌ئیسی، ركابه‌ری روحانی كه ئێستا ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌یه ساخته‌كاری كراوه، 38%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا.
به‌پێی هه‌واڵیكی ئاژانسی فارس-ی نیمچه فه‌رمی ئێران، ئیبراهیم ره‌ئیسی، له‌لای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و ئه‌نجومه‌نی تایبه‌ت به چاودێریكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان سكاڵای تۆمار كردووه و رایگه‌یاندووه كه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ساخته‌كاریی تێدا كراوه.
ره‌ئیسی رایگه‌یاندووه كه یاریكردن به ژماره‌ی به‌شداربووانی هه‌ڵبژاردن كارێكی نابه‌جێیه، ئه‌مه جگه‌له ره‌وانه نه‌كردنی ده‌نگی ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی كه نه‌یارانی حكومه‌ت تیایدا ده‌نگیان هێناوه بۆ ناوه‌نده‌كان، زۆر كارێكی خراپه.
ره‌ئیسی راشیگه‌یاندووه كه داوا له ئه‌نجومه‌نی ده‌ستوری و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌كات رێگه نه‌ده‌ن مافه‌كانی گه‌ل پێشێل بكرێت، جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه كه متمانه‌ی گه‌ل له‌كه‌دار ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌نجومه‌نه چاو به‌و ساخته‌كاری و یاریكردنه‌دا نه‌خشێنێته‌وه.
PM:10:09:29/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 3113
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت