فەیسبووك تایبەتمەندییەكی نوێی زیادكرد

‌چەند مانگێك پێش ئێستا ئەم تایبەتمەندییە بەشێوەیەكی كاتی لەناو فەیسبووكدا زیادكرابوو




وێستگه‌ نیوز- ئێن ئاڕ تی‌

ماڵپەڕی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك تایبەتمەندییەكی نوێی زیادكردووە كە لەڕێگەیەوە بەكاربەران دەتوانن كاری خێرخوازی و چەند چالاكییەكی مرۆیی تر ئەنجامبدەن.

چەند مانگێك پێش ئێستا ئەم تایبەتمەندییە بەشێوەیەكی كاتی لەناو فەیسبووكدا زیادكرابوو، بەڵام لەئێستادا چالاككراوە لە وڵاتی ئەمریكا و ١٨ وڵاتی تری جیهان.

بەگوێرەی هەواڵی چەند سەرچاوەیەكی میدیایی، فەیسبووك لەبارەی ئەو تایبەتمەندییەوە ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، كە ئامانج لەم تایبەتمەندییە نوێیە بۆ كاری خێرخوازیی بەردەوامە، ئەوەشی دووپاتكردەوە كە هیچ ئامانجی بەدەستهێنانی قازانجی نییە.

ئەم تایبەتمەندییە نوێیە لەشێوەی بانەرێكی زیادكراو وایە لەو تۆڕەدا كە تیایدا كردارە مرۆڤایەتییەكان، فێربوون، تەندروستی و تەنانەت وەرزشیش دەگرێتەوە، و بەكاربەر دەتوانێت بانگهێشتی هاوڕێ و كەسانی تریش بكات بۆ كۆكردنەوەی كۆمەكی خۆبەخشی.

لەئێستادا كەمپینی كۆكردنەوەی زۆرێك لە كۆمەكەكان لەسەر ئەم پەڕە یان بانەرە نوێیەدا ئەنجامدەدرێت، بۆ نموونە كۆكردنەوە كۆمەك بۆ ئەو قوربانیانەی كە بەهۆی هێرشەكەی شاری مانچیستەرەوە كەوتنەوە كە ژمارەیان ٢٢ كەس بوو.

فەیسبووك لەسەر ئەوەش سووربوو كە كەمپینەكانی خۆبەخشی بەپێی سیاسەت و پێوەرەكانی خۆی دەبێت و هیچ كەمپینێك بەبێ ڕەزامەندی ئەو بڵاونابێتەوە و ڕاناگەیەندرێت.


PM:02:02:30/05/2017


ئه‌م بابه‌ته 6969 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو