سووده‌كانی سیواك له روانگه‌ی پزیشكییه‌وه
وێستگە نیوز -
سیواك یه‌كێكه له سوننه‌ته پیرۆزه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (د.خ)، له‌و سه‌رده‌مه‌دا هۆكاری سه‌ره‌كی بووه بۆ ته‌ندروست راگرتنی ده‌م و ددان، به‌زۆری له داری (ئاراك) به‌رهه‌مده‌هێنرێت ، به‌پێی چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی، سیواك له روانگه‌ی پزیشكییه‌وه چه‌ندین سوودی به‌رچاوی هه‌یه كه ئه‌مانه گرنگترینیانن:
- سیواك بڕێكی به‌رچاو، مادده‌ی فلۆر له‌خۆده‌گرێت كه پێویسته بۆ به‌هێز راگرتنی ددانه‌كان و رێگرتن له زه‌ردبوونیان.
- كاریگه‌ره بۆ پاككرنه‌وه‌ی ده‌م له زۆربه‌ی به‌كتریا.
- سیواك رێژه‌یه‌كی باش ڤیتامین C تێدایه كه یارمه‌تیده‌ره له پاراستنی ددان له كلۆربون و رزین، هه‌روه‌ها ئه‌م ڤیتامینه پوك له هه‌وكردن ده‌پارێزێت.
- مادده‌ی سیلیكا له پێكهاته‌كه‌یدا هه‌یه كه هۆكاره بۆ به‌هێزكردنی چینی پارێزه‌ری ده‌ره‌كی ددان كه به چینی (ئینامێڵ) ناسراوه.
- ئه‌و ماددانه‌ی له سیواكدا هه‌ن خاوه‌ن بۆنێكی سروشتی خۆشن و بۆنی ناخۆشی ده‌م داده‌پۆشن.
بۆ وه‌رگرتنی زیاترین سوود لێی، هه‌وڵ بده رۆژانه پێنج جار یان زیاتر به‌كاریبهێنێت و پاش هه‌ر 24 كاتژمێرێك به چه‌قۆیه‌كی خاوێن به‌شی به‌كارهاتووی سیواكه‌كه ببڕیته‌وه، هه‌روه‌ها پێویسته سیواك له جێیه‌كی خاوێندا هه‌ڵبگیرێت، وا باشه له‌كاتی به‌كارنه‌هێنانیدا له رۆپۆشی تایبه‌تدا هه‌ڵبگیرێت.
PM:03:56:14/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 8054
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت