گه‌نجێكی دیوانیه ژووری نووستنه‌كه‌ی ده‌كاته مۆزه‌خانه
دیمەنێک لە مۆزەخانەکە
وێستگە نیوز -نیقاش
گه‌نجێكی دیوانییه له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا بیست هه‌زار پارچه شوێنه‌واری كۆكردووه‌ته‌وه‌و ژووری نوستنه‌كه‌ی كردووه بهمۆزهخانهیهكی هه‌میشه‌یی.
حسێن فاهم شه‌یبانی (26 ساڵ) حه‌زی ئاشنابوون به شته‌كانی ده‌وروبه‌ی له‌گه‌ڵدا له‌دایكبووه، هه‌ر ئه‌و حه‌زه جڵهونهكراوهش بوو گه‌یاندیه سه‌ر گه‌نجینه ته‌خته دێرینه‌كه‌ی دایكی‌و مۆزه‌خانه هونه‌ریه فۆلكلۆرییه‌كه‌ی پێ دامه‌زراند كه زیاتر له 20 هه‌زار پارچه‌ی هونه‌ری ههمهجۆر له‌خۆده‌گرێت.
شه‌یبانی له منداڵی‌دا وه‌ك منداڵانی دیكه نه‌ژیاوه سه‌رقاڵی یاری‌و كاتبه‌سه‌ربردن بێت، ئه‌و سه‌ری كردبووه گه‌ڕان به‌دوای كه‌لوپه‌لی كۆن تا رۆژێك له رۆژان له گه‌نجینه‌كه‌ی دایكی‌دا پارچه‌یه‌كی كانزایی دۆزیه‌وه شێوه‌و قه‌باره‌كه‌ی به‌لاوه سه‌یر بوو، له‌سه‌ر روویه‌كی دارخورمایه‌كی تێدا بوو، به‌ڕاده‌یه‌ك به‌دڵی بوو كه ئه‌و كاته بڕیاریدا لای خۆی هه‌ڵی بگرێت.
شه‌یبانی ده‌ڵێت: "به‌ڕاده‌یه‌ك سه‌رنجی راكێشام كه خستمه نێو لاپه‌ڕه‌كانی كتێبه‌كه‌مه‌وه، كاتێكیش چووم بۆ قوتابخانه داوامله هاوڕێكانم كرد شتی له‌و شێوه‌یه‌م به‌دیاری بده‌نێ، هه‌رواش بوو هه‌ندێكم لێ ده‌ستكه‌وت".
ئه‌و كاته ته‌مه‌نی حسێن له 10 ساڵ تێپه‌ڕی نه‌كردبوو، به‌ڵام شه‌یبانی گه‌وره بوو بڕوانامه‌یه‌كی به‌ده‌ستهێنا زۆر له ئارهزووهكهیهوه دووره، به‌ڵام هه‌ر به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی كۆن، ئه‌و ده‌ڵێت: "هیچ شوێنێكم پشتگوێ نه‌خستووه كه بیستبێتم پارچه‌یه‌كی كه‌له‌پووری لێیه، كۆڵان‌و بازاڕه‌كان له‌ناو عێراق‌و ده‌ره‌وه‌یدا به‌دوایدا گه‌ڕاوم، ئالووده‌ی ئه‌و شوێنانهبووم كه مامه‌ڵه‌كاران له ئارووزمهندانی كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و پارچانه‌یان له‌خۆده‌گرت، هه‌موو رۆژێكیش ئه‌و سه‌كۆیانه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌گه‌ڕام كه بایه‌خ به كه‌له‌پوور ده‌ده‌ن".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "توانیم هه‌موو شتێك كۆبكه‌مه‌وه كه مێژووی وڵاته‌كه‌می تێدایه‌و له ژووره بچووكه‌كه‌مدا دامناون كه بووه‌ته مۆزه‌خانه‌یه‌ك پارچه دراوی كانزایی‌و كاغه‌زو نیشانه‌و میدالو قاڵبی یادهوهریو چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌ی پاشایهتیو عوسمانی جیاواز له‌خۆده‌گرێت، ئه‌وه جگه له‌و ده‌فرانه‌ی وێنه‌ی پاشاكانی عێراق‌و مۆر‌و ئیمزاكانیانی له‌سه‌ره".
شه‌یبانی به‌رده‌وام دهبێتو ده‌ڵێت: "كتێبخانه‌كه‌م به‌ردی بهنرخو هه‌ندێك ئامێری مۆزیكی كۆنی تێدایه له‌گه‌ڵ نموونه‌ی چهكو كه‌لوپه‌لی كه‌له‌پووری ههمهجۆر، ئه‌مه جگه له پولی دارایی كه مێژووی وڵاته‌كه‌م له ساڵی 1900وه تا ئه‌مڕۆ كورت ده‌كاته‌وه".
ده‌ستكه‌وتنی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه كارێكی ئاسان نه‌بووه، به‌ڵكو پاره‌و توانا‌و كاتی زۆری بردووه هه‌رچه‌نده باری داراییشیباش نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌و سووربووه له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر رێگه‌كه‌ی له كۆكردنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له‌كانی بۆئه‌وه‌ی مۆزه‌خانه بچووكه‌كه‌ی به هه‌موو شتێكی كۆنتهیار بكات كه مێژووی نیشتمانێك دۆكیۆمێنت ده‌كه‌ن".
شه‌یبانی ده‌شڵێت: "رووبه‌ڕووی زۆر ئاسته‌نگ بوومه‌ته‌وه كه دیارترینیان دارایی بوون‌و بێبه‌شیان كردووم له توانای كڕینی كه‌لوپه‌لی زیاتر، هه‌روه‌ها تێڕوانینی خه‌ڵك كه به‌وه وه‌سفیان ده‌كردم مرۆڤێكی كۆن‌و ناشارستانیمو له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتندا ناڕۆم، چونكه ئه‌وان به‌های ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌یان نه‌ده‌زانی كه ژووره بچووكهمیان پڕكردبوو".
ئه‌و كه‌لوپه‌ل كۆكه‌ره‌وه‌یه هیواداره "مۆزه‌خانه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بێت تێیدا هه‌موو كه‌لوپه‌له‌كانی بۆ گشت خه‌ڵك بخاته‌ڕوو تا هاووڵاتیان ئاگاداری مێژوو شوێنه‌واره‌كانیان بن".
شه‌یبانی به‌شداری له زیاتر له 10 پێشانگای هونه‌ریدا كردووه‌و تێیدا چهندپێشنیارێكی خراوه‌ته به‌رده‌ست بۆ كڕینی كه‌لوپه‌له‌كانی به پاره‌یه‌كی زۆر، به‌ڵام ئه‌و پێشنیارانه به‌س نه‌بوون بۆئه‌وه‌ی باوه‌ڕی ئه‌وه‌ی لا دروست بكه‌ن ده‌ستبه‌رداری بیره‌وه‌رییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌ر پارچه‌یه‌كدا ببێت، چونكه ئه‌و پێیوایه هه‌ر ده‌قیقه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌دا به‌سه‌ری بردووه گه‌نجینه‌یه‌كه به پاره قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه، هه‌روه‌ها چه‌ند بانگهێشتنامهیهكیشی بۆ به‌شداریكردن له چه‌ند پێشانگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تیدا ره‌تكردووه‌ته‌وه به‌هۆی په‌رۆشی بۆ كهلوپهلهكانیو سه‌رقاڵبوونی به خوێندنه‌وه.
شه‌یبانی داوا له بڕیاربه‌ده‌ستان ده‌كات به‌شداربن له‌گه‌ڵی له فراوانكردنی مۆزه‌خانه‌كه‌ی تا به‌رده‌ست بێت بۆ خوێندكاران‌و توێژه‌رانی زانست‌و زانین‌و شوێنه‌وار بۆ ناساندنی قۆناغه مێژووییهكانو بشبێته شوێنێك بۆ راكێشانی گه‌شتیاران.
به‌بۆچوونی جه‌بار علێوی لفته ئه‌كادیمیستی پسپۆر له مێژووی هونه‌ر له زانكۆی قادسیه كۆكردنه‌وه‌ی پارچه‌و كه‌لوپه‌له هونه‌رییه‌كان ئاره‌زوو راهاتنی ئه‌و كه‌سه‌یه كه به‌دوایدا دهگهڕێتو وای لێده‌كات رۆبچێته مێژووه‌وه له‌گه‌ڵ ئاره‌زووی بۆ زانینی چیرۆكی هه‌ر پارچه‌یه‌ك كه كۆی ده‌كاته‌وه، سه‌ره‌نجامیش توانای ئه‌وه‌ی ده‌بێت گه‌شته‌كه‌ی به هه‌ر كه‌سێك بناسێنێت كه هه‌مان ئاره‌زووی هه‌یه.
هه‌روه‌ها لفته ده‌ڵێت: "شه‌یبانی گه‌نجێكی بهئومێده له‌ڕێی ههوڵهكانیو ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی ساڵانی ته‌مه‌نیدا كۆیكردووه‌ته‌وه ئاستی خۆشه‌ویستی بۆ نیشتمان پیشان داوه، ئه‌ویش له‌ڕێی په‌رۆشی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌ر شتێك په‌یوه‌ندی به كهلهپوورو شارستانیه‌ته‌وه هه‌بێت به ئامانجی ناساندنیو بڵاوكردنه‌وه‌ی كه‌لتوره‌كه‌ی له‌نێو هاوتاو هاوته‌مه‌نه‌كانی له‌وانه‌ی دووركهوتوونهتهوهو بۆیان نه‌كراوه ئاگاداری ئه‌و پاشماوه‌و مێژوو شارستانیه‌ته بن كه وڵاته‌كه‌یان هه‌یه‌تی".
لفته روونیشی ده‌كاته‌وه كه "لایهنهكانیمهعریفیو ئابووری‌و هونه‌ری زۆر گرنگن به‌تایبه‌تی كه ئه‌و لایه‌نانه هه‌ندێك كتێبی مێژووییان فه‌رامۆش كردووه كه تایبه‌ت بوون به جهنگهكانو رووداوه خوێناوییه مێژووییه‌كان".
لفته هانی ئه‌و گه‌نجه‌و ئارهزوویبۆ پاراستنی وێنه جوانه‌كانی مێژوو شوێنه‌واره‌كان دهداتو داواش له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات بایه‌خی پێبدهنو پشتیوانی بكه‌ن بۆ فراوانكردنی مۆزه‌خانه‌كه‌ی تا ببێته مه‌زارگه‌یه‌ك بۆ هه‌مووان،ده‌شڵێت: "ئه‌گه‌ر حسێن له ده‌وڵه‌تێكی دیكه له دایكببووایه جگه له عێراق بایه‌خێكی زۆری پێدهدراو پشتیوانییه‌كی زۆریش ده‌كرا".
حسێن فاهم شه‌یبانی تاكه گه‌نجه له‌سه‌ر ئاستی پارێزگای دیوانیه (180 كم له باشووری خۆرهه‌ڵاتی به‌غدای پایته‌خت)و بگره پارێزگاكانی دیكه‌ی فوراتی ناوه‌ڕاستیش ده‌ستپێشخه‌ری ئه‌وه‌ی كردووه ژووری نووستنه‌كه‌ی بكاته مۆزه‌خانه‌یه‌ك كه مێژووی هاوچه‌رخی عێراقی تێدا كورتكردۆته‌وه.
AM:08:24:16/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 6010
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت