وه‌زیری دارایی داعش له‌ رۆژئاوای موسڵ كوژرا


وێستگه‌ نیوز ـ هەستیار
گه‌وره‌ به‌رپرسێكی داعش كه‌ ده‌وترێت وه‌زیری دارایی ئه‌و رێكخراوه‌یه‌ له‌گه‌ڵ برازایه‌كیدا له‌ موسڵ كوژران و ئه‌مه‌ش شه‌شه‌مین كه‌سی بنه‌ماڵه‌كه‌یانه‌ كه‌له‌ سه‌ره‌تای هاتنی داعشه‌وه‌ تا ئێستا كوژراون.


ره‌شاد گه‌ڵاڵی، لێپرسراوی كۆمیته‌ی مه‌خموری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: یوسف سوڵتان ته‌مز، وەزیری دارایی دەوڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به‌ داعش لەموسڵی کۆن لەگەڵ برازایەکی کوژراوە.
 
وتیشی: "ئه‌م به‌رپرسه‌ی داعش پێشتر جێگری والی بووە لە موسڵ و بەرپرسی سەربازی داعش بووە لە قەراج وبەری رۆژهەلاتی شەرگات و سنوری قەزای حەویجە، هه‌روه‌ك دەستی لەکوشتنی سەدان هاوڵاتی بێ تاوان هەبووە لەم سنورانە".

راشیگه‌یاند: "كوژرانی ئه‌م گه‌وره‌ سه‌ركرده‌یه‌ی داعش شه‌شه‌مین كه‌سی بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌تی كه‌له‌وه‌ته‌ی داعش هاتووه‌ كوژراون".

هێزەکانی عیراق لە رۆژی یەکشەممەی رابردووەوە هێرشیان بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوچەی موسڵی کۆن دەستپێکردووە کە بە دوایین ناوچەی ژێر دەستی داعش لە موسڵ دادەنرێت.

بە کۆنترۆڵکردنەوەی شاری موسڵ لە عیراق، داعش نیوەی خەلافەتەکەی لەدەستدەدات، لەکاتێکدا لە سوریاش هێزەکانی سوریای دیموکرات کە یەپەگە زۆرینەی پێکدەهێنێت سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنەوەی رەقەن لەدەستی داعش.


PM:06:55:21/06/2017


ئه‌م بابه‌ته 2954 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت