نێچیرڤان بارزانی: هه‌وڵێكی جددی هه‌یه بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری گونجاوی کێشەکان
يدیمەنێک لە کۆبوونەوەکە
وێستگه نیوز ـ
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له شاندێكی باڵیۆز و كۆنسوڵخانه‌كانی وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له عیراق و هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی پاتریك سیمۆنێت، باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له عراق كرد و رایگه‌یاند، هه‌وڵێكی جددی هه‌یه بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری گونجاوی کێشەکان.
شاندەکەی باڵیۆز و كونسوڵخانه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا پوخته‌یه‌كیان ده‌رباره‌ی نێوه‌ڕۆكی دوا كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا پێشكه‌شكرد. هەروەها قوربانیدانی پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانیان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆردا به‌رزنرخاند.
بەپێی راگەیه‌ندراوێکی حکومەت، شاندەکە هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی زیاتری نێوان هه‌ولێر و به‌غدایان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌ڕێگه‌ی دیالۆگ دووپاتكرده‌وه.
سه‌باره‌ت به راپرسی باشووری كوردستان، شاندی باڵیۆز و كونسوڵخانه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا رایانگەیاندووە "یه‌كێتیی ئه‌وروپا خوازیاره ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كان له شه‌ڕی دژی تیرۆرستانی داعش نه‌گۆڕیت، له‌وباره‌یه‌وه به پێویستیان زانی به هاوكاریی دۆستان گفتوگۆ و دیالۆگێكی جددی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ستپێبكرێت".
نێچیرڤان بارزانی سوپاسی هاوكارییه‌كانی وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌وروپای له شه‌ڕی دژی داعش كرد و دید و بۆچوونه‌كانی شاندی میوانی به‌رزنرخاند.
نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه: "هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا پێویستیان به‌وه‌یه ده‌ست به دیالۆگێكی جددی له‌باره‌ی داهاتووی په‌یوه‌ندییه‌كان و پێكه‌وه‌ژیان و چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان، بكه‌ن".
سه‌باره‌ت به راپرسی، نێچیرڤان بارزانی بە شاندەکەی وتووە" ئه‌مه خواست و ئیراده‌ی گه‌لی كوردستانه به‌مه‌به‌ستی ده‌ستنیشانكردنی داهاتووی خۆی. ئه‌وله‌ویه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش به‌رامبه‌ر شه‌ڕی دژی داعش به هیچ شێوه‌یه‌ك گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نایه‌ت و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌تایبه‌تی له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عیراقدا له ئاستێكی زۆر به‌رزدایه و به‌هۆیه‌وه سه‌ركه‌وتنی هاوبه‌شی گه‌وره به‌ده‌ستهاتوون".
سه‌باره‌ت به دۆخی سیاسیی هه‌رێمی كوردستانیش، نێچیرڤان بارزانی ئاشكرای كردووە، هه‌وڵێكی جددی هه‌یه بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی گونجاو و له هه‌وڵه‌كانیشیان به‌رده‌وام ده‌بن.
PM:04:37:22/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 4402
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت