یان كۆبیچ: خاپوركردنی مزگه‌وتی نوری و مناره‌كه‌ی نیشانه‌ی كۆتایی داعشه
وێستگه نیوزـ
نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق رایگه‌یاند كه خاپوركردنی مزگه‌وتی نوری و مناره‌كه‌ی نیشانه‌یه بۆ كۆتایی داعش و بێ ئومێدبوونی ئه‌و رێكخراوه.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، یان كۆبیچ نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 22ی حوزه‌یرانی 2017 ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ی داعشی به كارێكی دڕندانه وه‌سفكرد كه ده‌خرێته‌سه‌ر تاوانه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و رێكخراوه كه دژ به شارستانیی ئیسلامی و مرۆڤایه‌تی له عیراق كردویه‌تی.
یان كۆبیچ رایگه‌یاند كه روخاندنی مزگه‌وتی نوری و مناره‌كه‌ی له موسڵ له‌كاتێكدایه كه هێزه عیراقییه‌كان ته‌نگیان به چه‌كدارانی داعش له موسڵی كۆن هه‌ڵچنیووه و ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌و رێكخراوه بێ ئومێد بووه و به‌ره‌و كۆتایی ده‌ڕوات.
رۆژی چوارشه‌ممه 21ی حوزه‌یرانی 2017 ، چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش، مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی مێژووی حه‌دبایان له موسڵ ته‌قانده‌وه كه ماوه‌یه‌كی زۆر بوو له لایه‌ن سوپای عیراقه‌وه گه‌مارۆ درابوو.
له لایه‌ن چه‌كدارانی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش، مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا، كه به كۆنترین و مێژوویی ترین مزگه‌وت و مناره داده‌نرێت له موسڵ ته‌قێندرایه‌وه.
میدیا عیراقییه‌كان له زاری سوپای عیراقه‌وه بڵاویان كرده‌وه كه داعش ئه‌و مزگه‌وته‌ی له ساڵ 2014 له لایه‌ن ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی تیادا راگه‌یاند، ته‌قانده‌وه.
مزگه‌وتی نوری ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كی كۆنی موسڵ كه‌له به‌ری رۆژئاوای شاره‌كه‌یه و ماوه‌یه‌كی زۆربوو له لایه‌ن سوپای عیراقه‌وه گه‌رمارۆدرابوو.
مزگەوتی نوری لە شاری موسڵ كە تەمەنی نۆ سەدەیە و ئەبوبەكر بەغدادی لە حوزەیرانی 2014دا خەلافەتەكەی تیادا راگەیاند، كاتی خۆی له لایه‌ن عیماده‌دین زه‌نگییه‌وه دروستكراوه.
PM:05:15:22/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 2794
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت