په‌یامی سه‌رۆك كۆماری عیراق به‌بۆنه‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه
وێستگه نیوزـ
به بۆنه‌ی نزیك بونه‌وه‌ی جه‌ژنی پیرۆزی ره‌مه‌زانه‌وه فوئاد مه‌عسوم ، سه‌رۆك كۆماری عیراق په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی عیراقییه‌كان كرد و داوای یه‌كڕیی و چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كانی به "دادپه‌روه‌رانه" كرد.
له په‌یامه‌كه‌یدا، سه‌رۆك كۆماری عیراق رایگه‌یاندووه: له‌گه‌ڵ نزیك بونه‌وه‌ی هه‌ڵاتنی خۆری جه‌ژنی پیرۆزی ره‌مه‌زان و له‌كاتێكدا كه ماڵئاوایی له مانگی به‌زه‌یی و لێخۆشبون ،له مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زانی ده‌كه‌ین ، گه‌رمترین پیرۆزبایی له رۆڵه‌كانی گه‌لی عێراق به هه‌مو پێكهاته‌كانیانه‌وه و له موسڵمانان ده‌كه‌م له هه‌مو جیهان ، له یه‌زدانی مه‌زنم داوایه رۆژوه‌كانتان قبوڵ بكات و رۆژه‌كانتان هه‌موی بكاته جه‌ژن و شادیی و ئاشتیی و به به‌خشنده‌یی خۆی ئه‌م رۆژه پیرۆزانه‌مان بكاته ده‌سپێكی سه‌ركه‌وتنی سه‌رتاسه‌ریی وڵاتمان به‌سه‌ر تێرۆردا ولاپه‌ڕه‌كانی توندوتیژی و كاره‌ساته‌كانی ده‌ره‌نجامی تێرۆر بسڕێته‌وه و هه‌نگاوی پێشكه‌وتنه‌كانمان به‌ره‌و بنیاتنانی ئاینده‌یه‌كی ئارام و گه‌شه سه‌ندو به‌هێز بكات بۆ گه‌لێكی یه‌كگرتوو له‌سه‌ر بنه‌مای برایه‌تیی و لێك تێگه‌یشتن و هاریكاریی و كاری هاوبه‌ش."
سه‌رۆك كۆماری عیراق وتویه‌تی: "ئه‌م بۆنه پیرۆزه ده‌كه‌مه ده‌رفه‌تێك بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌ستێكی پڕ له پێ‌زانین و شانازیییه‌وه سڵاو بنێرم بۆقاره‌مانه ئازاكانمان له هێزه چه‌كداره‌كانمان به‌هه‌مو پێكهاته و ریزه‌كانیانه‌وه كه به‌رده‌وامن له تۆمار كردنی سه‌ركه‌وتنی مه‌زنی مێژویی به‌سه‌ر تێرۆر و به ئاكام گه‌یاندنی رزگاركردنی ته‌واوی خاكی عێراق له پیسیی تێرۆر ،كه له‌م جه‌نگه پیرۆزه‌دا ئازیزترین قوربانیی و مه‌زنترین قاره‌مانێتییان پێشكه‌ش كردوه ."
ده‌شڵێت: "شانازیشمان دوپات ده‌كه‌ینه‌وه به‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه له سه‌ركه‌وتنه‌كاندا ده‌سته‌به‌ریان كردوه و ئاسۆی هیوایان له‌به‌رده‌م گه‌له‌كیان و جیهاندا به‌هێز كردوه بۆ له‌ناوبردنی چه‌ته‌كانی داعشی تێرۆریست كه به‌م دواییه خۆیان كۆتایی خۆیانیان راگه‌یاند به ره‌فتاره ترسنۆك و سه‌ره‌رشۆییه‌كه‌یان كاتێك مناره‌ی مێژویی حه‌دبا و مزگه‌وتی گه‌وره‌ی نورییان له‌شاری موسڵ ته‌قانده‌وه ئه‌وه‌ش دوپاتكردنه‌وه‌یه‌كی تری عه‌قڵیه‌ته تاوانباریی و لاده‌ره‌كانیان بوو."
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا، فوئاد مه‌عسوم داوایه‌كی كردووه و وتویه‌تی: " گه‌له‌كه‌مان له هه‌لومه‌رجی نائاسایی دژوار‌دا كه به‌م دواییه تێی په‌ڕاند، ئه‌وه‌ی سه‌لماند توانای زۆره بۆ تێكشكاندنی پیلانی تێرۆریستان كه مه‌رامیان رێگریكردنه له به‌رده‌وامبونی كاروانی بنیاتنانی عیراقێكی نوێی دیموكرات و سوربون له‌سه‌ر یه‌كێتییه‌كه‌ی."
دەشلێت: "هه‌ر ئه‌وه‌شه كه داوا له عیراقییه‌كان ده‌كه‌ین بۆ پابه‌ندبون پێوه‌ی و هه‌وڵی جدیی له پێناوی چاره‌سه ركردنی كێشه‌كانمان له‌رێی دیالۆگ و هه‌ورازخستنی گیانی لێبورده‌یی لای هه‌موان و وه‌لانانی تایه‌فه‌گه‌ریی و نه‌ژادپه‌رستیی و ناوچه‌گه‌ری و كاركردنی جدیی له پێناوی هه‌وراخستنی پره‌نسیبی هاوڵاتییبون و به‌ئاكام گه‌یاندنی ئاشتبونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ یه‌كتری و چاره‌سه‌ر كردنی هه‌مو كێشه‌هه‌ڵپه‌سێراوه‌كان به گیانی به‌رپرسیاریه‌تیی و عه‌داله‌ت له چوارچێوه‌ی ده‌ستوردا."
PM:08:37:23/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 4406
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت