شارەزور..چەند گەنجێکی خۆبەخش هاوكاریی کەسوکاری شەھیدان و ھەژارانیان كرد


وێستكه نیوز-  كامەران كەریم

بە دروشمی پڕۆژەی (سفرەی ڕەمەزان)، له‌ ماوه‌ی مانگی ره‌مه‌زاندا چەند گەنجێکی سنوری ناحیەی وارماوا لە قه‌زای شارەزور هاوكاریی كه‌سوكاری شەهیدان و خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌تیان كردووه‌.

یەحیا حه‌بیب، یەکێک لە سەرپەرشتیارانی  پڕۆژەكه‌ تایبەت وێستگه‌ نیوز-ی راگەیاند: لەسەرەتای مانگی پیرۆزی رەمەزانەوە لەگەڵ دوو گه‌نجی خۆبه‌خشی دیكه‌ به‌ناوه‌كانی (مەریوان عه‌لی، توانا نەوشیروان )ھەستاین بەڕاگەیاندنی پڕۆژەی (سفرەی رەمەزان) بۆ ھاوکاریکردنی کەسوکاری شەھیدان وکەمدەرامەت وھەژاری قەزای شارەزوور، لەگەڵ دانانی دوو سندوقی هاوکای لەناوەندی بازاڕی ناحیەکە ".

وتیشی:" پڕۆژەکەمان پشت بە خێری خێرخوازان به‌ستووه‌ لە ناوەوەو دەرەوەی وڵات، بیرۆکەی ئەم پڕۆژەیەش دەگەڕێتەوە بۆ تێبینیكردنی باری گوزەرانی دانیشتوانی سنورەکە، وەک دیارە قەیرانی دارایی هۆکارە بۆ دروستبونی ئەم دۆخە و ئەم کاریگەریەی دروستکردوە لەهەر شوێنێک بێت ". 

لەکۆتایشدا یەحیا حه‌بیب ئاشكرایکرد:" تا ئه‌مشه‌ویش كه‌ كۆتاییه‌كانی مانگی ره‌مه‌زانه‌ به‌رده‌وامبوون له‌ هاوكارییه‌كانیان و تائێستاش زیاتر لە 200 ماڵ سودمەندبوون لەپڕۆژەکە، رێژەی سودمەندانیش رووی لەزیادبوون كردووه‌، چونكه‌ پرۆژه‌كه‌ خۆبەخشیە و پەیوەندیی بەهیچ لایەنێکی سایسیەوە نیە ".


PM:10:05:23/06/2017














ئه‌م بابه‌ته 6350 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو