داعش چه‌كداره‌كانی له به‌یاننامه‌یه‌كی "گرنگ" سه‌باره‌ت به ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی ئاگادار ده‌كاته‌وه
وێستگه نیوزـ
سایتی سۆمه‌ریه نیوز له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ناوخۆیی شاری موسڵ ئاشكرایكرد كه رێكخراوی داعش چه‌كداره‌كانی له قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه به‌منزیكانه به‌یاننامه‌یه‌كی "گرنگ" سه‌باره‌ت به ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی ده‌رده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت و به سۆمه‌ریته نیوزی راگه‌یاندووه: "به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24ی حوزه‌یرانی 2017، داعش نوسراوێكی كتوپڕی له سه‌رجه‌م مزگه‌وته‌كانی قه‌زای ته‌له‌عفه‌ری سه‌ربه شاری موسڵ و باره‌گا سه‌ره‌كییه‌كانی گشتگیر كردووه."
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه نوسراوه‌كه‌ی داعش تایبه‌ته به‌وه‌ی ئاگاداربن و گوێهه‌ڵبخه‌ن كه به‌منزیكانه بیاننامه‌یه‌كی"گرنگ" سه‌باره‌ت به ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، خه‌لیفه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به‌داعش بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی كه نازانراوه ناوه‌ڕۆكی ئه‌و به‌یاننامه به‌ناو گرنگه چییه كه داعش ده‌یه‌وێت سه‌باره‌ت به به‌غدادی بڵاویبكاته‌وه، به‌ڵام ئاشكرایكردووه كه جۆره شڵه‌ژانێك له قه‌زاكه‌دا هه‌یه وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌واڵی كوژرانی به‌غدادی له‌ناو چه‌كداره‌كانی داعشدا بوبێته واقع و چاوه‌ڕوان بن له به‌یاننامه‌كه‌دا كوژرانی به‌غدادی پشتڕاست یان ره‌تبكرێته‌وه.
پێشتریش میدیاکانی روسیا لە زاری بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەیانەوە بڵاویانکردەوە، لەسەر ئاستێکی باڵا متمانەیان بەوە هەیە کە ئەبوبەکر بەغدادی خه‌لیفه‌ی رێکخراوی داعش کوژراوە.
هەفتەی رابردوو مۆسکۆ رایگەیاند، پێدەچێت هێزەکانیان ئەبو بەکر بەغدادیان کوشتبێت، بەڵام ئەو لێدوانانە لەلایەن لێپرسراوە عیراقی و ئەمەریکییەکانەوە پشتڕاستنەکرایەوە.
هاوكات مایکل هایدن سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا "CIA" رۆژی17ی ئەم مانگه رایگەیاند، گومانی هەیە لەوەی هێزی ئاسمانی روسیا توانیبێتی ئەبو بەکر بەغدادی، سەرۆکی رێکخراوی داعشی لە بۆردومانێکی ئاسمانی‌دا لە نزیک رققە کوشتبێت.
مایکل هایدن لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکا رایگەیاندووە، تەنانەت خودی روسەکانیش دڵنیانین لەوەی کە بەغدادییان کوشتبێت، یەکێک لەو هۆکارانەش کە گومانەکەی زیادکردووە، روسیا ئاماژەی بەوەکردووە، لە هێرشە ئاسمانییەکەدا کۆبوونەوەی سەرکردەکانی داعشی کردووەتە ئامانج کە ژمارەیان 300 سەرکردەی داعش بووە، ئەوەش دیارە قورسە لێی تێبگەیت، گەر بەراورد بکرێت لەو هێرشانە کە ئەمریکا لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا لە دژی رێکخراوی داعش ئەنجامیان داوە.
سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا لە بەشێکی تری وتەکانیدا ئاماژەی بەوەکردووە، زۆر بە دوور دەزانرێت ئەو ژمارەیە لە سەرکردەکانی داعش لەم دۆخەی ئێستادا لە یەک شوێن کۆببنەوە.
ئەو وتانەی بەڕێوەبەری پێشووی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا لە کاتێکدایە، رۆژی 16ی حوزەیرانی 2017، وەزارەتی بەرگری روسیا وێنەی ئەو شوێنەی بڵاوکردەوە کە وەک خۆی دەڵێت چەندین سەرکردەی داعشی تێداکراوەتە ئامانج لەوانە ئەبوبەکر بەغدادی خەلیفەی چەکدارانی داعش.
PM:07:02:24/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 22422
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت