میری قه‌ته‌ر به "ماچ"ێك وەڵامی داواكارییه قورسه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی دایه‌وه
وێستگه نیوزـ
سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی "العرب"ی چاپی قه‌ته‌ر له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی نێوان میری وڵاته‌كه‌ی و شێخ یوسف قه‌رزاوی بڵاوكرده‌وه.
سایتی روسیا توده‌ی له‌سه‌ر گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ی عەبدوڵا بن حەمە ئەلعزبە، سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی "العرب"ی چاپی قه‌ته‌ر وای بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ئه‌و دیداره دۆستانه‌یه‌ی نێوان ته‌میم بن حه‌مه‌د، میری قه‌ته‌ر و شێخ یوسف قه‌رزاوی، زانای ئایینی میسر كه له‌لایه‌ن عه‌ره‌بستانی سعودی و ئیمارات و میسر و به‌حره‌یه‌نه‌وه خراوه‌ته لیستی تیرۆره‌وه، وه‌ڵامێكی بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و داواكارییانه.
به‌گوێره‌ی سایته‌كه دیداره‌كه‌ی نێوان میری قه‌ته‌ر و قه‌رزاوی له ناو كۆشكی ده‌وحه و به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه ئه‌نجامدراوه، باسی له‌وه‌شكردووه كه دوای ته‌وقه‌یه‌كی گه‌رم میری قه‌ته‌ر ماچی عه‌مامه‌كه‌ی سه‌ری قه‌رزاویی كردووه و دواتریش هه‌ردولا گفتوگۆیه‌كی دۆستانه‌یان كردووه.
سایته‌كه نویسیویه‌تی: "میری قه‌ته‌ر به ماچێك وڵامی داواكاریی دراوسێكانی ده‌داته‌وه"، كه مه‌به‌ست لێی ئه‌و 13 داواكارییه ووه كه وڵاتانی عه‌ره‌ب وه‌ك مه‌رج بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆكانی سه‌ر قه‌ته‌ر بۆ به‌رپرسانی ده‌وحه‌یان داناوه.
پێشتر عه‌ره‌بستانی سعودی و ئیمارات و میسر و به‌حره‌ین ناوی یوسف قه‌رزاویان خسته نێو ئه‌و لیسته 59 كه‌سییه‌وه كه وه‌ك لیستی تیرۆر دیاریانكردبوو، لیسته‌كه جگه له‌و كه‌سایه‌تییانه 12 دامه‌زراوه‌ی له‌خۆگربتوو كه گوایه پشتیوانی له گروپه توندڕه‌وه‌كان ده‌كه‌ن و سه‌رجه‌میان په‌یوه‌ندییان به قه‌ته‌ره‌وه هه‌یه.
له 23ی حوه‌زیرانی 2017، سعودیە و میسر 13 مەرجی یەک لە یەک قورستریان داناوە بۆئەوەی ئابلوقە ئابورییەکانی سەر ئەو وڵاتە هەڵبگرن، تەنیا 10 ڕۆژیش مۆڵەت دراوە بە قەتەر بۆئەوەی باش بیری لێ بکاتەوە و مەرجەکانیان قبوڵ بکات.
سعودیە و میسر و ئیمارات و بەحرەین کە لە ڕۆژی 5ی حوزەیرانەوە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ قەتەر پچڕاندووە و ئابلۆقەی ئابووریان خستووەتە سەر ئەو وڵاتە، لەڕێی ئەمیری کوەیتەوە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان و هەڵگرتنی ئابلۆقەی سەر دەوحە، ئەو 13 مەرجەیان ئاراستەی قەتەر کرد، مەرجەکانیش ئەوەندە قورسن کە زۆرێک لە چاودێران پێیانوایە تەنیا و تەنیا یەک واتای هەیە ئەویش تەسلیمبوونی قەتەرە.
بەشێک لە مەرجەکان بریتین لە، داخستنی کەناڵی جەزیرە. سعودیە و بە تایبەتیتر میسر چەند ساڵێکە زۆر لە سیاسەتی کەناڵی جەزیرە توڕەن، پێیانوایە کەناڵەکە بانگەشە بۆ گروپی ئیخوان موسلیمین دەکات، ساڵی 2013 و لەکاتی پێکدادانەکانی هێزە ئەمنییەکانی میسر و لایەنگرانی محەمەد مورسی، حکومەتی میسر کەناڵی جەزیرەی تۆمەتبارکرد بەوەی هانی لایەنگرانی مورسی دەدات بۆ توندوتیژی و ئاژاوەنانەوە لە میسر.
مەرجێکی دیکەش داخستنی دەستبەجێی بنکەی سەربازی تورکیایە لە قەتەر. قەتەر و تورکیا لە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەدا و بە تایبەتیش لە سوریا بۆچوونیان لێک نزیکە، هەردوو وڵاتیش بەوە ناسراون پشتگیری لە ڕەوتی ئیخوان دەکەن لە ناوچەکەدا، تورکیا ڕاشکاوانە پشتگیری خۆی بۆ قەتەر دەربڕیوە و هێزی رەوانەی ئەو وڵاتە کردووە، بەڵام هێشتا بنکە سەربازییەکەی تەواو نەکردووەتەوە کە سعودیە و میسر داوای داخستنی دەکەن.
مەرجەکەی دیکەشیان پەیوەندی بە ئێرانەوە هەیە، داواکراوە قەتەر پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران بپچڕێنێت، کونسوڵخانەکانی ئێران دابخات، هەموو ئەندامانی سوپای پاسداران لە خاکی وڵاتەکەی دەربکات، قەتەر تەنیا بۆی هەیە پەیوەندیی بازرگانی لەگەڵ ئێران‌دا هەبێت ئەویش بەو مەرجەی پەیوەندییە بازرگانییەکان زیانی بۆ وڵاتانی عەرەبی نەبێت و دژی گەمارۆ نێودەوڵەتییەکانیش نەبێت کە خراونەتە سەر ئێران.
یەکێکیتر لەو مەرجە قورسانە بریتییە لە پچڕانی پەیوەندی لەگەڵ هەموو ئەو گروپ و لایەنانەی کە لە لیستی تیرۆری ئەمریکا و سعودیە و میسردان لەوانە حیزبوڵای لوبنان، ئیخوان موسلیمین، قاعیدە، داعش، بەرەی نوسرە. هەروەها دەبێت هەموو ئەندامانی ئەو گروپانە لە وڵاتەکەی دەربکات و دەست بەسەر پارە و سامانەکانیاندا بگرێت. جگە لەوانەش دەبێت زانیاری ورد لەسەر ئەندامانی ئەو گروپانە و هەموو ئەو کەسانەی سەر بە ئۆپۆزسیۆنی میسر و سعودیە و ئیمارات و بەحرەینن بداتە وڵاتەکانیان.
ئەگەر لە ماوەی 10 رۆژدا حکومەتی قەتەر هەر 13 مەرجەکەی قبوڵکرد و دەستی کرد بە جێبەجێکردنیان ئەوا هێشتا 12 ساڵی پێدەچێت بۆئەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ قەتەر بە تەواوی ئاسایی بکەنەوە، لەو 12 ساڵەدا قەتەر بە بەردەوامی لەژێر چاودێریدا دەبێت، ساڵی یەکەم مانگانە بڕیاری لەسەر بەردەوامبوون یاخود هەڵگرتنی سزاکان دەدرێت. ساڵی دووەم هەر سێ مانگ جارێک بڕیار دەدرێت و 10 ساڵی دواتریش ساڵانە جارێک بڕیار دەدرێت.
سعودیە و میسر و ئیمارات و بەحرەین بە ئاشکراکردنی مەرجەکانیان تەنیا 2 ڕێگەیان لەبەردەم قەتەردا هێشتووەتەوە، یان دەبێت بە تەواوی تەسلیمی خواستەکانی ئەو چوار وڵاتە بێت، یاخود دەبێت بە تەواوی بچێتە بەرەی ئێران و تورکیاوە، قەتەر بە هەڵبژاردنی هەرکام لەو 2 رێگەیە دەبێت باجێکی قورس بدات.
PM:02:34:26/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 49318
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت