"بەر لە هێرشی داعش بارزانیمان لە مەترسی کەوتنی شەنگال ئاگادارکردەوە"
یوسف محەمەد، مەسعود بارزانی
وێستگه نیوز ـ
یوسف محەمەد، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له كه‌وتنی شنگال لە راپۆرتێک‌دا زانیاری تەواویان دەربارەی لاوازی هێزەکانی پێشمەرگە لە سنوری شەنگال و مەترسی کەوتنی دایە بارزانی و ئەویش زۆری پێی باشبوو.
یوسف محەمەد، سەرۆکی پەرلەمان لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەوان سەرکەوت شەمسەدین رایگەیاندووە: "ئەو کاتەی بارزانی هاتە پەرلەمان بۆ پێشکەشکردنی وتارێک لەسەر ریفراندۆم، باسی ئه‌وه‌م بۆكرد لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه راپۆرتێكی زۆر وردی له‌سه‌ر به‌ره‌كانی شه‌ر و خاڵی لاوازی پێشمه‌رگه ئاماده‌كردووه و حه‌زده‌كه‌م خۆت بیبینیت و بارزانیش راپۆرتەکەی زۆر پێیباش بوو".
سەرۆکی پەرلەمان دەشڵێت: "له ڕاپۆرته‌كه‌دا كه هه‌ڵسه‌نگاندن بوو بۆ جه‌له‌ولا بۆ شنگال، تیایدا مه‌خمور و شنگال وه‌ك دوو خاڵی لاواز دیاركرابوو كه چاوه‌روانی ئه‌وه‌كرابوو داعش هێرشبكاته سه‌ر كوردستان و ته‌واوی ڕاپۆرته‌كه‌مان دا به بارزانی، ئه‌مه به‌ر له كه‌وتنی شنگال بوو".
سەرۆکی پەرلەمان هەر لەو چاوپێکەوتنەدا ئاماژەی بە دۆخی بارزانی کردووە کە کاتێک بۆ یەکەم جار هاتووە بۆ پەرلەمان وتوویەتی، "كاك مه‌سعود به‌رله‌وه‌ی بێته په‌رله‌مان زۆر هه‌ستی به قه‌له‌قی ئه‌كرد، به‌ڵام به شاهیدی زۆر كه‌س توانیمان ئه‌و قه‌له‌قیه‌ی لا بڕه‌وێنینه‌وه. به‌هۆی ئه‌وه‌ی له خولی پێشوی په‌رله‌مان و بوونی ئۆپۆزسیۆنێكی به‌هێز، بارزانی حه‌زه‌ری هه‌بوو له سه‌ردانكردنی په‌رله‌مان، به‌ڵام توانیمان دوای دانیشتن و شێوه‌ی پێشوازیكردنی دۆخێكی ده‌روونی ئارامتری بۆدروست بكه‌ین."
هەروەها سه‌رۆكی په‌رله‌مان باس له‌وەش‌ده‌كات كه له‌و دانیشتنه‌دا به بارزانی راگه‌یاندوه، كه په‌رله‌مان راپۆرتی وردی له‌سه‌ر پرسی كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆكه‌كان ئاماده‌كردوه و دەڵێت: "ئێمه به راوێژ له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی شاره‌زای بیانی و ناوخۆ كارمانكرد بۆ ئاماده‌كردنی راپۆرتێك بۆ دوو ئامانج. یه‌كه‌م چۆن راپرسی بكەین و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، یان عیراق یان ئه‌مریكا به‌شداری پێبكه‌ین؟ بۆ ئه‌وه‌ی شه‌رعیه‌ت بده‌ین به پرۆسه‌ی ریفراندۆم له ناوچه جێناكۆكه‌كان وه چۆن پرۆسه‌كه جێبه‌جێبكه‌ین كه كورد كه‌مترین زیان بكات. دووه‌م خۆڕێكخستن بوو بۆ ئاماده‌كردنی پرۆژه‌یاسایه‌كی تایبه‌ت به ئه‌نجامدانی ریفراندۆم. وه ئه‌وه‌شم به بارزانی راگه‌یاند كه په‌رله‌مان سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی پرۆژه‌یه بۆ دروستكردنی كۆمسیۆن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كۆمسیۆنی به‌غدا ره‌تیكرده‌وه ریفراندۆم بكات، ئێمه كۆمسیۆنی خۆمانمان هه‌بێت".
ئەمەش لە کاتێکدایە پێش سێ ساڵ و لە مانگی ئابی 2014دا داعش هێرشی کردە سەر شەنگال و دەروبەری و هێزەکانی پێشمەرگە لە ناوچەکە کشانەوە و داعش‌یش هەزاران هاوڵاتی ئێزیدی و موسوڵمانی ناوچەکەی کۆمەڵکوژکرد.
PM:09:50:26/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 75826
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت