له‌دووه‌م رۆژی جه‌ژندا له سه‌یدسادق زیاتر له 100 نه‌خۆش چاره‌سه‌ریان بۆ كراوه
وێستگه‌نیوز- كامه‌ران كه‌ریم
له دووه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا له‌سنوری قه‌زای سه‌یدسادق زیاتر له 100 نه‌خۆش سه‌ردانی به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید شه‌وكه‌تیان كردووه و چاره‌سه‌ریان بۆ كراوه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید شه‌وكه‌ت له‌قه‌زای سه‌یدسادق كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه‌نیوز نێردراوه "له‌دووهه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان له‌به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید شه‌وكه‌ت له‌قه‌زای سه‌یدسادق 147نه‌خۆش چاره‌سه‌ریان بۆكراوه".
نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید شه‌وكه‌ت ده‌ڵێت: "به‌راورد به ساڵانی رابردوو ئه‌م ئاماره رێژه‌یه‌كی زیاتره و ساڵی ڕابردوو 100 نه‌خۆش بووه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه له ئاماره‌كه‌دا هیچ بریندار و گیان له‌ده‌ستدانی رووداوه‌كانی هاتووچۆی تێدانییه و هیچ حاڵه‌تێكی منداڵ بوون تۆمارنه‌كراوه و هیچ نه‌شته‌رگه‌ریه‌ك ئه‌نجام نه‌دراوه و پێنج حاڵه‌تی دووپشك پێوه‌دان له‌ناو ئاماره‌كه تۆمار كراوه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌ش كراوه كه "به‌شێك له نه‌خۆشانی ناو ئاماره‌كه كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن و منداڵان بوون كه به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما و نه‌خۆشیه درێژخایه‌نه‌كان گه‌یه‌نراونه‌ته به‌شی فریاكه‌وتن".
AM:10:31:27/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 5246
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت