گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ له‌ موسڵی كۆن ئازاد كرا

‌وێنە-ئەرشیفی هێزێکی سوپای عیراق لە ئۆپراسیۆنی رزگارکردنەوەی موسڵ

وێستگه‌ نیوزـ

فه‌رمانده‌یی پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌كانی نه‌ینه‌وا كه‌ به‌ (قادمون یا نینوی‌) ناسراوه‌، رزگاركردنی گه‌ڕه‌كێ (المشاهده‌)ی له‌ موسڵی كۆن و له‌ به‌ری راستی ئه‌و شاره‌ راگه‌یاند.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ سایتی سۆمه‌ریه‌نیوز ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌مری ره‌شید یاره‌ڵا، فه‌رمانده‌ی هێزه‌ تایبه‌ته‌كانی عیراق رایگه‌یاندووه‌ كه‌ هێزه‌كانیان گه‌ڕه‌كی (المشاهده‌)یان له‌ موسڵی كۆن كه‌ ده‌كاته‌ به‌ری راستی ئه‌و شاره‌ له‌ ده‌ست چه‌كدارانی داعش رزگار كردووه‌ته‌وه‌.

یاره‌ڵا راشیگه‌یاند كه‌ ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ی موسڵ كۆن له‌لایه‌ن یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كانی فیرقه‌ی 16ی هێزه‌تایبه‌ته‌كانی عیراقه‌وه‌ رزگاركراوه‌ و ئاڵای عیراقیش له‌سه‌ر بیناكانی ئه‌و شاره‌ هه‌ڵكراوه‌.

هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی عیراق به‌رده‌وام له‌ پێشڕه‌ویكردن بۆ رزگاركردنه‌وه‌ی ته‌واوی شاری موسڵ له‌ده‌ست چه‌كدارانی داعش و رۆژبه‌رۆژ ئه‌و رێكخراوه‌ خاكی زیاتر له‌ عیراق له‌ده‌ست ده‌دات و زیانی گیانیی به‌رده‌كه‌وێت.

دوێنێ دووشه‌ممه‌ 26ی حوزه‌یرانی 2017، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند كه‌ كاتی راگه‌یاندنی سه‌رۆكه‌وتنی كۆتایی به‌سه‌ر داعشدا زۆر نزیكه‌.


PM:05:16:27/06/2017


ئه‌م بابه‌ته 5418 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو