ئه‌و ناوچانه‌ی تائێستا له موسڵ رزگار نه‌كراون
وێستگه نیوزـ
شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگیی عیراق ئاشكرایكرد كه تائێستا 50%ی ناوچه‌كانی موسڵی كۆن له به‌ری راستی ئه‌و شاره رزگاركراون و ناوی ئه‌و ناوچانه‌شی بڵاوكرده‌وه كه هێشتا له‌ژێر ده‌ستی داعشدان.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگیی عیراق بڵاویكرده‌وه كه له‌پێناو ئاگاداركردنه‌وه‌ی رای گشتی له راستییه‌كان و سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزه هاوبه‌شه‌كانی ئۆپراسیۆنی رزگاركردنه‌وه‌ی موسڵ، "رایده‌گه‌یه‌نین كه‌تا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 50%ی روبه‌ری موسڵی كۆن له به‌ری راستی ئه‌و شاره رزگاركراونه‌ته‌وه."
له به‌یاننامه‌كه‌دا، شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگیی عیراق ناوی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌شی ئاشكرا كردووه كه هێشتا له‌ژێر ده‌ستی داعشدان له‌وانه: گه‌ڕه‌كی فاروقی2 و ناوچه‌كانی حه‌زره‌ی ساده و ئه‌حمه‌دییه و راس ئه‌لكور كه ناوچه‌كانی خاتونیه و خوب شه‌هوان له‌خۆدگرێت، پاشان ناوچه‌ی مه‌یدان كه له ناوچه‌كانی نه‌بی جه‌رجیس و مزگه‌وتی نوری ناوچه‌ی حه‌دبا و قلیعات و ئیمام ئیبراهیم پێكهاتووه، ناوچه‌ی باب ئه‌لجدید كه ناوچه‌ی ساعه ده‌گرێته‌وه، ناوه‌ی باب ئه‌لتۆب كه له بازاڕی ئه‌لنه‌جه‌فی و بازازڕی بچوك و پردی كۆنی ئاسنین و سه‌رجخانه پێكهاتووه و سه‌رجه‌م ئه‌و روبه‌ره‌ش ده‌كاته 850 × 1700 مه‌تردووجا.
ئاشكراشیكردووه كه هێزه‌كانی عیراق به‌رده‌وامن له كۆششه‌كانیان بۆ زرگاركردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه تا سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاری رابگه‌یه‌نن، دا‌واشیان له سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن كردووه له گواستنه‌وه‌ی زانیارییدا ورد بن و له سه‌رچاوه ره‌سمییه‌كانه‌وه زیانیاری بڵاوبكه‌نه‌وه.
PM:10:13:27/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 8634
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت