به‌ڤیدیۆ.. له‌به‌ر كچه په‌یامنێرێك تره‌مپ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی بچڕاند
وێستگه نیوزـ
"لێره ئه‌م هه‌موو میدیا قه‌شه‌نگه‌ی ئێرله‌ندای لێیه ، خه‌ڵكی كوێیت؟ وه‌ره ئێره!"، ئه‌مه ئه‌و قسانه‌یه كه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌كاتی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی ئێرله‌ندا به كچه په‌یامنێرێكی ئێرله‌ندیی وت و په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی له‌به‌ر "زه‌رده‌خه‌نه جوانه‌كه‌ی"ی ئه‌و په‌یامنێره له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته بڕی.
سایتی ده‌یلی مه‌یڵی به‌ریتانیا گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڵاوكرده‌وه كه تایبه‌ته به په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ لیۆ ڤارادكار، سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی ئێرله‌ندا.
تره‌مپ ته‌ماشای كایترۆیۆنا پێری، خانمه میدیاكاری كه‌ناڵی RTÉ ده‌كات و به سه‌رۆك وه‌زیرانه هاوڕه‌گه‌زبازه‌كه‌ی ئێرله‌ندا ده‌ڵێت:"لێره ئه‌م هه‌موو میدیاكاره جوانه ئێرله‌ندییه‌ی لێیه ته‌ماشامان ده‌كه‌ن"، پاشان تره‌مپ خانمه‌كه بانگ ده‌كاته لای مێزه‌كه‌ی خۆی و هه‌ر به‌ده‌م ته‌له‌فۆنه‌وه پێی ده‌ڵێت: "خه‌ڵكی كوێیت؟"، ئینجا به سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ڵێت كه ئه‌و خانمه "زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی جوان له‌سه‌ر روخساری هه‌یه".
له‌كاتی ئه‌و قسانه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێرله‌ندا، چاوی كامێرا‌كان جوڵه‌ی چاوی تره‌مپیان گرتووه كه چۆن ته‌ماشای ئه‌و خانمه میدیاكاره‌ی گرتووه و چۆن ئامادەبوانیش بەو قسانەی ترەم پێکەنیون.
AM:09:51:28/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 34842
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت