له رووداوێكی هاتووچۆدا 6 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا
وێستگه نیوز – پشتیوان جه‌مال
له رووداوێكی هاتووچۆدا له‌سه‌ر رێگای دوكان – خه‌له‌كان 6 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
رائید كاروان حه‌مه‌سدیق، وته‌بێژی پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، له‌نێوان شارۆچكه‌ی دوكان و ناحیه‌ی خه‌له‌كان رووداوێكی هاتووچۆ له‌نێَوان ئوتومبیلێكی تایبه‌تی جۆری تۆیۆتا كرۆلا و بارهه‌ڵگرێكی سووته‌مه‌نی روویداوه و به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌و رووداوه له كاتێكدایه له مانگی ره‌مه‌زانیشدا شه‌ش ئه‌ندامی خێزانێك كه پێكهاتبوون له ژن و پیاوێك و سێ منداڵیان و دایكی پیاوه‌كه، له‌سه‌ر رێگه‌ی هه‌ولێر- كه‌ركوك به‌هۆی پێكدادانی ئۆتۆمبێله‌وه گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان رووداوه‌كه له‌نزیك لۆفه‌ی فریزه‌ڵی سه‌ر رێگای دوكان - خه‌له‌كان روویداوه و له‌نێو قوربانییه‌كاندا منداڵیش هه‌یه.
PM:01:55:28/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 19364
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت